
هۆڵی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
گومانی بەشداریکردنی بەشێک لە کاندیدە دەرچووەکانی لایەنەکان لە پەرلەمان هەیە، بەڵام هەندێکیان ئەمڕۆ سوێندی یاسایی دەخۆن، دواتر دەکشێنەوە و شوێن بە کاندیدێکی دیکەی لیستەکەیان دەدەن.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان هەر کاندیدێکی دەرچوو لە ماوەی یەک مانگدا ڕێکاری سوێندخواردن جێبەجێ نەکەن کاندیدی دیکە شوێنیان دەگرێتەوە، بەو مەرجەی لە هەمان لیست و بازنە بێت و لە نێو یەدەگەکاندا زۆرترین دەنگی هەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەریەک لە لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی لیستی بەرەی گەل لە بازنەی سلێمانی؛ شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ، سەرۆکی لیستی یەكێتی بازنەی هەولێر؛ د.میران محەممەد، سەرۆکی لیستی یەکێتی لە بازنەی سلێمانی و هەڵگورد شێخ نەجیب کاندیدی پارتی لە بازنەی هەولێر دیارترین کاندیدی دەرچووی لایەنەکانن کە بە هۆکاری جیاواز نابن بە پەرلەمانتار، جگە لە لاهوور شێخ جەنگی ئەوانی دیکە ئەمڕۆ سوێندی یاسایی دەخۆن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: کاندیدە دەرچووەکانی یەكێتی لە پێش بەشداریکردن لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی حیزبەکە لە هەولێر کۆبوونەوە، دواتر پێکەوە هاتنە نێو هۆڵی پەرلەمان و بەشداری دانیشتنەکە دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە: بەرپرسێکی باڵای بەرەی گەل بە ئاڤای ڕاگەیاند، "لاهوور شێخ جەنگی بەشداری دانیشتنەکە ناکات و ناچێتە نێو پەرلەمان، لە بری ئەو کاندیدێکی دیکەی بەرەی گەل لە بازنەی سلێمانی دەبێتە پەرلەمانتار."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 45 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
پێشمەرگە لە دانووستانی ستراتیژیی نێوان ئەمریكا و عێراق بەشدار دەبێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن






