قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی دەستپێدەکات
ئاڤا نیوز
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی دەکات، تاوەکو ئێستا فۆڕمی 65 بۆ 70 هەزار فەرمانبەر و خانەنشینی دیکە لە وەزارەتی شارەوانی وردبینییان بۆ کراوە، لەم قۆناغەدا تەنیا لە هەولێر و سلێمانی تیروپشک بۆ نزیکەی 40 هەزار پارچە زەوی دەکرێت.
وێنە گەورەکە: بەشێکی وەزارەتەکان فۆڕم و زانیاریی فەرمانبەرانیان ناردووەتە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ئێستا پرۆسەی وردبینی بەردوامە، ئەم هەفتەیە لیستی ناوەکان ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت و چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی دوو ڕۆژدا ڕەزامەندی بدات، دواتر ناوەکان دەگەڕێنرێنەوە شارەوانییەکان و بەگوێرەی زەوی ئامادەکراو تیروپشک بۆ ناوەکان دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولوود، بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی بە ئاڤا میدیای گوت، "بە ئەگەری زۆرەوە هەفتەی داهاتوو پرۆسەی تیروپشک بۆ دابەشکردنیان دەکرێت."
زانیاریی زیاتر: بۆ یەکەمجار لە هەردوو ئیدارەکانی سۆران و گەرمیان تیروپشک بۆ دابەشکردنی زەوی دەکرێت و زیاتر لە 10 هەزار پارچە زەوی دابەش دەکرێن.
ژمارەکان وادەڵێن: بەگوێرەی بەدواداچوونی ئاڤا، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە هەر ناوچەیەک لەم قۆناغەدا سوودمەند دەبن، بەمشێوەیە دەبێت:-
هەولێر: 15 بۆ 20 هەزار فەرمانبەر.
سلێمانی: 10 بۆ 12 هەزار فەرمانبەر.
دهۆک: هەشت بۆ 10 هەزار فەرمانبەر.
سۆران: شەش بۆ هەشت هەزار فەرمانبەر.
ئیدارەی گەرمیان: چوار بۆ شەش هەزار فەرمانبەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






