شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پرۆسەی دەنگدانی لەسەر ڕەشنووسی یاسای گەڕانەوەی خانووبەرە و زەوی و زار بۆ خاوەنەكانیان دەستپێكرد و دەنگدان لەسەر چەند بڕگەیەکی پرۆژە یاساکە تەواو بوو، بەڵام بەهۆی نەگەیشتنە ڕێککەوتن، دەنگدان لەسەر کۆی پرۆژە یاساکە بۆ سبەی سێشەممە هەڵگیرا.
وێنە گەورەكە: لە سەردەمی ڕژێمی ڕووخاوی بەعس ژمارەیەك بڕیار بۆ داگیركردنی زەویوزار و خانووی هاووڵاتیان لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دراوە، سەرەڕای ئەوەی حكومەتی فیدراڵی بە فەرمی بڕیاری ڕاگرتنی جێبەجێكردنی سەرجەم ئەو بڕیارانەی دابوو كە لە سەردەمی ڕژێمی بەعس دەرکراون، بەڵام پاڵپشت بەو بڕیارانە پێشێلكارییە ئیدارییەكان بەرامبەر هاووڵاتیان و جووتیارانی کورد و تورکمان هەر بەردەوام بوو و تاوەکو ئێستا 300 هەزار پارچە زەوی لەدەست عەرەبی هاوردەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست ئاڤا میدیا كەوتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەستیكرد بە دەنگدان لەسەر ڕەشنووسی یاسای گەڕانەوەی خانووبەرە بۆ خاوەنەکانیان، دەنگدان لەسەر چەند بڕگەیەکی پرۆژە یاساکە تەواو بوو، بەڵام بەهۆی ناکۆکی چەند ئەندام پەرلەمانێک پرۆسەی دەنگدان تەواو نەکرا و بە هەڵپەسێردراوی بۆ سبەی سێشەممە هێڵدرایەوە.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕەشنووسی یاساكە سەرجەم ئەو بڕیارانەی لە سەردەمی ڕژێمی بەعسی ڕووخاو درابوون، هەڵدەوەشێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدڕاڵی شەش سکاڵای دیکە ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی نیگەرانیی خۆی لە پەیامەکەی سەرۆککۆمار دەردەبڕێت