سەرۆکوەزیران بارزانی و باڵیۆزی ئیتاڵیا جەخت لە پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز دەکەنەوە
- کوردستان
- 2 کانوونی یەکەم
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی - نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی نوێی ئیتالیا لە عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و باڵیۆزی نوێی ئیتاڵیا لە عێراق لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز هاوڕان بوون. هاوکات باڵیۆزی ئیتاڵیا جەختی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە
وێنە گەورەکە: ڕۆژی دووشەممە 2-12-2024، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پێشوازی لە نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی نوێی ئیتالیا لە عێراق کرد، هاوکات باس لە گرنگیی پێکهێنانی حکومەت کرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماڵپەڕی فەرمی ئەنجوومەنی وەزیران ڕایگەیاند: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە باڵیۆزی نوێی ئیتاڵیا لە عێراق کرد، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەپێناو سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی، هاوکات باڵیۆزی ئیتاڵیا خواستی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراجۆرەکاندا دووپات کردەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی پێکهێنانی کابینەیەکی نوێی یەکگرتوو و بەهێز لە زووترین کاتدا، لە پێناو خزمەتکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بە بێ جیاوازی و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەنگاوێکی خۆپارێزی خێرا دەگرێتەبەر
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت