لە پەرلەمانی عێراق پرسیاری مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە سوودانی دەکرێت
- کوردستان
- 4 کانوونی یەکەم

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
پەرلەمانی عێراق میوانداریی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات و گفتوگۆ لەسەر چەند کەیسێکی ئەمنی، سەربازی و وەزاری دەکرێت. لە دەرچەیەکیشدا پەرلەمانتارانی فراکسیۆنە کوردستانییەکان، پرسی کێشەی دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەن.
وێنە گەورەکە: مانگی 12ـیە، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق تەنیا بڕی 761 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 10ـی هەرێمی کوردستان ناردووە، بڕیارە بۆ هەر مانگێک ئەو بڕە پارەیە بخاتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو بڕە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرنەگیراوە بەهۆی ئەوەی 335 ملیار دینار کورتهێنانی هەیە.
لێدوانی فەرمی: د. جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند، "کێشەی دواکەوتن و نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمان ئاراستەی سوودانی دەکەین و داوای ڕوونکردنەوەی لێدەکەین".
زانیاریی زیاتر: ئامادەکارییە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق پەیوەست بە ڕووداوەکانی سووریا، ڕێککەوتنە سیاسییەکان، پرسی بودجە و دیاریکردنی کرێی گواستنەوە و دەرهێنانی نەوت لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان، تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 11 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






