
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق
ئاڤا نیوز
پەیوەست بە هەمواری یاسای بودجە و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان کە تاکە ڕێگەی چارەسەری ڕیشەیی بەردەم مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە، لە لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق پێشنیاز کراوە بانگهێشتی تەیف سامی، وەزیری دارایی بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کە لەسەر داواکاری خۆی ئامادە بوو، خوێندنەوەی دووەمی بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری ماددەی 12ی یاسای بودجە کرد، ئەو ماددەیەش تایبەتە بە دیاریکردنی ڕێکارەکانی تایبەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان کە زیاتر لە ساڵێک و نۆ مانگە ڕاگیراوە.
لە پەیامنێرەوە: دەرون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا لە بەغدا لەبارەی بانگهێشتی تەیف سامی قسەی لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی دارایی کردووە، ئەوان باسیان لەوە کردووە، پەیوەست بە هەمواری یاسای بودجە پێشنیازێک هەیە بۆئەوەی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لەلایەن لیژنەی داراییەوە بانگهێشتی پەرلەمان بکرێت، لەکاتی چوونیشی پەرلەمانتارانی کورد لە لیژنەکە پرسیاری مووچەی لێ دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە بنبەست و سوودانی دەڵێ چارەسەری ڕیشەیی هەناردەکردنەوەی نەوتە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆش داوای لە پەرلەمانتاران کردووە دەنگ بە هەموارەکە بدەن و تێبپەڕێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 13 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
47 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






