
پەیکەری پێشمەرگە و کاروانێکی ئۆتۆمبێلی هێزەکانی سوپای عێراق، گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە ترسی بۆردوومانکردنی ناوچەکانیان، حەشدی شەعبی سەرجەم بارەگاکانی لە سەنتەری شاری کەرکووک چۆڵ کردووە، هەرچی چەک و تەقەمەنی و دۆسیەی نهێنی و مەترسیداری ئەمنی هەیە، گواستوویانەتەوە گوندی بەشیر، بەڵام لە ناوچەکانی دەورووبەری کەرکووک ماون و نەجوڵێنراون.
وێنە گەورەکە: حەشدی شەعبی کە له 16ـی ئۆكتهری ساڵی 2017 هێزەکانیان لە کەرکووک و دەورووبەری جێگیر بوون، ئێستا 12 بارەگایان لەنێو شاردا هەیە و چەکدارانیان لەو بارەگایانە گواستوونەتەوە گوندی بەشیر، کە دانیشتووانەكەی توركمانی شیعە مەزهەبن و 30 کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری کەرکووکەوە دوورە.
زانیاریی تایبەت: حەشدی شەعبی جگە لە هێزەکانیان، چەک و دۆسیە ئەمنییەکانیشیان گواستووەتەوە ئەو گوندە، ئەو بارەگایانەی لەنێو شاردا چۆلكراون تەنیا چەند پاسەوانێکیان هێشتووەتەوە، چەند ڕۆژێکە بەتەواوەتی جووڵەی چەکدارانیان لە نێو شاری کەرکووک نابینرێت.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی بەدواداچوونی ئاڤا هەرچەندە لە گوندی بەشیریش مەترسی بۆردوومانکردنی پێگەکانی حەشدی شەعبی هەیە، بەڵام گومان دەکرێت چەکدارەکان دابەشی سەر ماڵەکان کرابن و لەنێو ماڵان خۆیان حەشار دابن، بۆ ئەوەی لە مەترسی بۆردوومانکردن دووربن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای هێرشە بەردەوامەکانی گرووپە چەکدارەکانی بەرەی مقاوەمەی عێراق بۆ سەر ئیسرائیل، ئەو وڵاتە چەندجارێک هەڕەشەی وەڵامدانەوەی لەو گرووپانە کردووە، بۆ خۆپاراستن لە هێرشەکانی ئیسرائیل، ئێستا چەکدارانی بەرەی مقاوەمە بارەگاکانیان لەنێو شاردا چۆڵ کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 52 خولەک لەمەوپێش
هەنگاوە کردارییەکان بۆ یەکخستنی ژمێریاری یەکەکانی 70 و 80 کارا دەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆکس نیوز: ئەمریکا گوشار لەسەر گرووپە چەکدارەکانی عێراق زیاتر دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر لە تەواوبووندایە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو ئۆتۆمبێلەی لە هەولێر فولکەیەکی داخست دەستی بەسەردا گیرا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە و سووپای سووریا چەکی قورس بۆ سنووری مەنبج دەگوازنەوە