چوارچێوەى هەماهەنگى هۆشداریی لە ئازادکردنی "لیستى ڕەش" لە بەندیخانەکانی سووریا دەدات
- عێراق
- 7 کانوونی یەکەم

ساتی ئاهەنگێڕانی چەکدارانی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دوای کۆنترۆڵکردنی شاری حەمما
ئاڤا نیوز
چوارچێوەی هەماهەنگی هۆشداریی دەدات لە ئازادکردنی ئەو کەسانەی کە لە "لیستی ڕەش"ـن و ئێستا لە بەندیخانەکانی سووریا ڕاگیراون.
وێنە گەورەکە: هێزەکانی تەحریر شام لە دەروازی شاری حومس لە ڕۆژئاوای سووریا نزیکبوونەتەوە و پێشبینی دەکەن لە چەند کاتژمێری داهاتوودا شارەکە بکەوێتە دەستیان، بە کۆنترۆڵکردنی ئەو شارە سوپای سووریا و هێزەکانی هاوپەیمانی لە دیمەشق، تەرتووس و لازقییە لە تەواوی ئەو وڵاتە دادەبڕن.
لێدوانی فەرمی: عیسام شاکیر، یەکێک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند: "دەیان هاووڵاتی عێراقی بەتۆمەتی تیرۆر لە چەند بەندیخانەیەکی سووریادان و لەلایەن بەغداوە داواکراون، بەڵام بەشێکیان لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەدا ئازادکراون ".
زانیاریی زیاتر: شاکیر ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو زیندانیانە لەلایەن عێراقەوە خراونەتە نێو لیستی ڕەشەوە بەهۆی بەشداریکردنی ڕاستەوخۆ و پشگیریکردنیان لە تیرۆر، بە ئازادکردنیان لە هەر حاڵەتێکدا دەبنە سەرچاوەی مەترسی بۆ ناوچەکە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 13 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
47 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات





