
دیمەنی ژمارەیەک یەکەی نیشتەجێبوون
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لەلایەک و دەستەی وەبەرهێنان لەلایەکی تر کار بۆ ئەوە دەکەن زیاتر لە 30 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر خێزانە کەمدەرامەتەکان و کرێنشینان دابەش بکەن، لەو 30 هەزار شووقەیە نۆ هەزار و چوار یەکەیان لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە سەرپەرشتی دەکرێن.
وێنە گەورەکە: ساڵی 2021 وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن فۆرمی ئۆنڵاینی بۆ دابەشکردنی نۆ هەزار و چوار یەکە بەسەر کرێنشینان بڵاوکردەوە، بە قیستی درێژخایەن بەو کەسانە دەدرێت کە ناویان لە تیروپشکدا دەردەچێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: 68 هەزار کەس فۆرمیان پڕکردبووەوە، بەڵام تەنیا فۆرمی 26 هەزار کەسیان دروست بوو و کۆدیان وەرگرتووە، واتە تەنیا ئەوانەی کۆدیان بۆ گەڕاوەتەوە ناویان دەچێتە تیروپشک. ئێستا ناوەکان بۆ هەرچوار پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان گەڕێنراوەتەوە، لەڕێگەی لیژنەیەکی تایبەت وردبینی بۆ فۆرمەکان دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: زانا عەبدولعەزیز، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەکنیکی لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بە ئاڤای گوت، "کێشەکە نەبوونی بودجەیە، بۆیە بەشێکی پڕۆژەکان بە نیوەچڵی ماونەتەوە و ئێستا ئامادەنین بۆ دابەشکردن، بۆیە تیروپشک دەکەوێتە دوای ئەوەی تەواو دەکرێن."
لەلایەکی دیکەوە: بەرگەشت ئاكرەیی،گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان بە ئاڤای گوت: دوو پلانمان هەیە بۆ ئەوەی پڕۆژەكان دەستپێبكەن؛
یەكەم: داوامان كردووە وەبەرهێنەران پڕۆپۆزەڵ و دەرخستەمان بدەنێ بە كوالیتی بەرز و نرخی هەرزان بۆ ئەوەی دەستبكرێت بە پڕۆژەكان.
دووەم: لە ڕێگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حکومەتی عێراقەوە هەوڵ بدرێت حیساب بانكییەك دروست بكرێت و پارەی بۆ دابینبكرێت بۆ ئەوەی دەست بكرێت بە پڕۆژەكان، وتیشی، لەگەڵ كابیینەی دەیەم و ساڵی نوێ ئیشەڵا دەستدەكەین بە پڕۆژەكان.
ئەوەش بزانە: شێوازی پێدانی قیستی شووقەکان بەپێی تێچووی شووقەکە دەبێت، واتا ئەگەر شووقەیەک سێ دەفتەر تێچووەکەی بێت، ئەو کەسەی وەری دەگرێت دەبێت لە ماوەی 25 ساڵ پارەکە بداتەوە، مانگانە دەکاتە 100دۆلار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






