مەزڵوم عەبدی: دەمانەوێت سود لە ئەزموونی باشووری کوردستان وەربگرین
- کوردستان
- 13 کانوونی یەکەم

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات
ئاڤا نیوز
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات باس لەوە دەکات، کە دەیانەوێ سود لە ئەزموونی باشووری کوردستان لەگەڵ عێراق ببینن، لە سووریا ئەو ئەزموونە جێبەجێ بکەن.
وێنە گەورەکە: شەوی پێنجشەممە 12-12-2024، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، لەمیانی دیدارێکی لە میدیای سەربە حزبەکەی باسی لە ئایندەی ڕۆژئاوای کوردستان لە چوارچێوەی سووریا کرد، هەروەها پرسی ئاگربەست و دانووستانەکانیان لەگەڵ شام تاوتوێ کرد.
لێدوانی فەرمی: مەزڵوم عەبدی، ڕایگەیاند: بەم نزیکانە دیالۆگی کورد و کورد دەستپێدەکاتەوە، بۆ ئێمە ئەزموونی باشووری کوردستان لەگەڵ عێراق باشە، بۆ ئەوەی لە سووریا جێبەجێی بکەین، داوا لە هەرێمی کوردستان دەکەم هاوکاریمان بکەن و خاوەنی هەڵوێست بن.
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕاشیگەیاند: ئێمە هەرێمەکەمان دەپارێزین، دەبێت کورد بە یەک هەڵوێست و بەهێزەوە بچێتە شام و لە چارەسەری کێشەکان پێکەوەبین، چونکە زیاتر لە هەر کاتێک پێویستە یەکگرتووبین.
مەزڵوم عەبدی ئەوەشی گوت: ئێمە بەشێکین لە سووریا و ئاڵای نوێی ئەم وڵاتە قبوڵ دەکەین، هیوادارین ئاگربەست ڕابگەیێنرێت، چونکە لە ڕۆژئاوای دێرەزوور ئامانجمان ڕاگرتن لە داعش بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی نەتەنیاهۆ دوای هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت