شارەوانیی هەولێر: 50 هەزار پارچە زەوی ئامادەن تاوەکو بەسەر فەرمانبەران دابەش بکرێن
- کوردستان
- 14 کانوونی یەکەم

شوێنی ئەو زەوییانەی بڕیارە بەسەر فەرمانبەران دابەش بکرێن
ئاڤا نیوز
سەرۆكی شارەوانیی هەولێر، نوێترین زانیاری سەبارەت بە پرۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە سنووری هەولێر ئاشكرا دەكات و دەڵێت، 50 هەزار زەوی نەخشەی کەرتییان ئامادەکراوە بۆ ئەوەی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش بکرێن.
لێدوانی فەرمی: كارزان هادی، سەرۆكی شارەوانیی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند: تاوەكو ئێستا لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر سێ هەزار زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەش كراون، ئەوانەشی سوودمەند بوونە فەرمانبەرانی وەزارەتەكانی پلاندانان و شارەوانی و پەرلەمانی كوردستانن.
سەرۆكی شارەوانیی هەولێر ڕاشیگەیاند: فەرمانبەرانمان تاوەكو 9ی شەو لە سەرۆكایەتیی شارەوانی دەمێننەوە و بەردەوام كار لە پرۆسەكە دەكەن و وردبینیی ناوەكان دەكەن، هەروەها پرۆسەی دابەشكردنی زەوی بەردەوامە.
لەلایەكی دیكەوە: بەگوتەی سەرۆكی شارەوانیی هەولێر، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی كاركردن بۆ دانانی نەخشەی كەرتیی لەسەر ئەو زەوییانە بەردەوامە كە لە داهاتوودا دەدرێن بە فەرمانبەران، ئێستا نزیكەی 50 هەزار زەوی نەخشەی كەرتییان بۆ ئامادە كراوە و هاوكات لەگەڵ ئەوەش ڕێككارە یاساییەكان بۆ كوژاندنەوەی زەوییەكان بەردەوامن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت