ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەی مووچەی پاسەوانانی خولی ڕابردووی پەرلەمان دەکات
- کوردستان
- 16 کانوونی یەکەم
دیمەنی باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان
ئاڤا نیوز
لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان حكومەت بڕیاری دا، لەمەودوا پاسەوانانی پەرلەمان بەشێوەی گرێبەست دابمەزرێن نەك هەمیشەیی و لەدوای تەواوبوونی خولەكە كۆتایی بە كار و ئەرك و گرێبەستی پاسەوانەكان بهێنرێت.
وێنە گەورەکە: هەر پەرلەمانتارێك سێ پاسەوانی هەیە و دوای تەواو بوونی خولی ڕابردوو سەرجەم پاسەوانەكان كە ژمارەیان 330 كەسە، نێردراونەتەوە ماڵەوە، پاش ساڵێك و هەشت مانگ بانگیان كردوون و پێیان داوایان لێکردوون ببن بە پۆلیس و لە بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی دەوام بكەن، هەر یەكەیان بەپێی شوێنی نیشتەجێبوونەكەی لە بنكەیەكی ئاگركوژێنەوە دەستبەكاربووە.
بابەتە ستراتیژییەکە: نوێنەری ئەو 330 پۆلیسە لەڕێگەی ئاڤاوە داوای چارەسەکردنی کێشەکانیان دەکەن و دەڵێن ئێمە دوو مانگ و 14 ڕۆژە دەوام دەكەین، بەڵام پێمان وتراوە کە مووچەی مانگەكانی 10 و 11 و 12تان پێنادرێت و دەفەوتێت.
لێدوانی فەرمی: لیوا یادگار ئەنوەر فەرج، بەڕێوەبەری گشتی بەرگریی و شارستانی بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئەو پۆلیسانە بە گرێبەستی ساڵێك لە بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی دامەزراون و بەپێی شوێنی نیشتەجێبوونیان بەسەر ناوچە جیاوازەكان دابەشكراون.
لیوا یادگار ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو پۆلیسانە لە 1ی 10ی ئەمساڵەوە دەستبەكاربوونە و بە بڕیاری وەزارەتی دارایی ئەوانەی لەو ڕێکەوتە دەستبەكاربوونە، مووچەیان نافەوتێت و پێیان دەدرێت، بەڵام مووچەی مانگەكانی 10 و 11 و 12 لە مانگی 1ی ساڵی داهاتوو هەمووی بەیەكەوە بۆیان دەبەسترێت و وەریدەگرن و یەك دیناریشیان نافەوتێت.
زانیاریی زیاتر: ئەو 330 كەسە هەموو ماف و ئیمتیازاتێكی پۆلیسیان پێدەدرێت، گرێبەستەكەیان بۆ ماوەی ساڵێكە بەڵام دوای ئەو ساڵە بە فەرمی دەبنە پۆلیس و دەبنە هەمیشەیی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت