
ئاڵای فەرمی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
105ساڵ بەسەر دەستپێکردنی چیرۆکی هەڵکردنی ئاڵایەک بۆ کوردستان تێپەڕ دەبێت، کە هەمان ئەو ئاڵایەیە لە کۆماری مەهاباد بەرزکرایەوە بە کۆمەڵێک گۆڕانکارییەوە، هاوکات 10 ساڵ بەسەر دیاریکردنی ڕۆژێک بۆ ئاڵا لە پەرلەمانی کوردستان گوزەر دەکات.
وێنە گەورەکە: ئاڵای فەرمی ھەرێمی کوردستان لە تەواوی ئەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دان لە دامودەزگا فەرمییەکان شەکاوەیە و وەک ئاڵای کوردستانی گهوره دەبیندرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەمڕۆ بە کۆمەڵێک چالاکی جیاواز ئەم ڕۆژە بەرز ڕادەگیرێت و بەئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، گەورەترین ئاڵا لە قەڵای هەولێر هەڵدەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 22-1- 1946 هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان ، ئاڵای کوردستان لەسەر هەموو دامەزراوەکان هەڵکرا، کە دووەم کۆمار بوو لەدوای دامەزراندنی کۆماری ئارارات، لە ماوەی ئەو 105 ساڵەدا چەند جارێک گۆڕانکاری بەسەر دیزاینی ئاڵاکەدا هاتووە تا ئەو ئاڵا چوار ڕەنگییەی ئێستای لێ دەرچووە کە پێکهاتووە لە سوور، سپی، سەوز و خۆرێک بە 21 تیشکەوە، ئەم ئاڵایە بووەتە سیمبوولی یەکگرتووی هەرچوار پارچەی کوردستان.
ئەمەش بزانە: ساڵی 1999 پەرلەمانی کوردستان یاسای ژمارە 14 ئاڵای کوردستانی دەرکرد، 5 ساڵ دواتر واتا ڕۆژی 16-3-2004 پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی تایبەتی ئەنجامدا، بڕیاردرا ڕۆژی 17-12ـی هەموو ساڵێک وەک ڕۆژی ئاڵای کوردستان دیاری بکرێت. ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەو ڕۆژە لە کۆماری کوردستان.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سێیەمین فێستیڤاڵی "شەل و شەپک" لە زاخۆ دەستی پێکرد
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی کڕینی تاهۆ ڕەشەکانی کەرکووک دەکرێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی ناخهەژێنی دایکێک: کوڕەکەی پێنج ساڵە لە ئەوروپا بێسەروشوێنە