دوو سیناتۆر: دەبێ تورکیا و گرووپە چەکدارەکان بە پێشنیازی کورد لە سووریا ڕازی بن
- هەواڵ
- 18 کانوونی یەکەم

دوو سیناتۆری ئەمریکا، کریس ڤان هۆڵین، لە دیموکراتەکان و لینزی گراهام لە کۆمارییەکان
ئاڤا نیوز
دوو سیناتۆری ئەمریکا، کریس ڤان هۆڵین، لە دیموکراتەکان و لینزی گراهام لە کۆمارییەکان هەڕەشەی سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا دەکەن، ئەگەر لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان ئاگربەست لەگەڵ هەسەدە ڕانەگەیێنێت و بە پێشنیازی مەزڵوم عەبدی بۆ ناوچەی داماڵراو لە چەک ڕازی نەبێت.
بابەتە سەرەکییەکە: مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە"، ڕۆژی سێشەممە پابەندبوونی بە ئاگربەستێکی هەمەلایەنە لە سەرتاسەری سووریا ڕاگەیاند، هەروەها پێشنیازی دامەزراندنی ناوچەیەکی لە چەک داماڵراو لە شاری کۆبانێ دەکات، کە ئامانج لێی "چارەسهرکردنی نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیایە". هەسەدە ئامادەیی بۆ دووبارە بڵاوەپێکردنەوەی هێزە ئەمنییەکان دەربڕیوە لەژێر سەرپەرشتی هێزەکانی ئەمریکا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سیناتۆر کریس ڤان هۆڵین و لینزی گراهام لە ڕاگەیێنراوە هاوبەشەکەیاندا پشتیوانیی بۆ کورد لە سووریا دەردەبڕن، ئەمەش ناوەڕۆکی ڕاگەیێنراوەکەیە:
- هێزەکانی سووریای دیموکرات سەرمەشقی ڕووبەڕووبوونەوەی شەڕی داعش بوون لە سووریا، بەڵام ئێستا دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد هێزەکانی سەر بە تورکیا هێرشەکانیان بۆسەر هاوپەیمانە کوردەکانمان چڕکردووەتەوە.
* تورکیا و گرووپەکانی سەر بە تورکیا درێژکردنەوەی ئەو ئاگربەستە کاتییەیان ڕەتکردەوە کە لەنێوان هێزەکانی سوپای نیشتمانیی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات کراوە.
* هێزەکانی سووریای دیموکرات پێشنیازی ناوچەیەکی داماڵڕاو لە چەکیان لە ناوچەکە کردووە بە تایبەتی لە کۆبانێ بۆ ئەوەی خەمەکانی تورکیا بڕەوێننەوە، بەڵام ئەم پەرەسەندنەی کە هەیە ئاسایشی ناوچەکە لاواز دەکات.
*قسەمان لەگەڵ مەزڵوم عەبدی کردووە و پشتیوانیمان بۆ دووپاتکردوونەتەوە.
* دەبێت ئەمریکا رۆڵی هەبێت لە بەردەوامبوون لەسەر ئاگربەست و جێبەجێکردنی پێشنیازی ناوچەی لە چەک داماڵڕاو.
* ئەگەر تورکیا بەم مەرجانە ڕازی نەبێت، لەم هەفتەیەدا یاسای سزادان دەخەینە بەردەم کۆنگرێس بۆ سزادانی تورکیا.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: تورکیا و تەحریولشام هێشتا وەڵامێکی فەرمی پێشنیازەکەی مەزڵوم عەبدییان نەداوەتەوە، بەڵام پێشتر چەند جارێک جەختیان کردووەتەوە، سووریا یەک پارچە دەبێ و یەک هێزی دەبێ، "پەکەکە لە سووریای نوێ جێی نابێتەوە"، کە مەبەستیان لە هەسەدەیە و هەر بە درێژکراوەیە پەکەکەی دەزانن.
دەقی ڕاگەیێنراوەکەی هەردوو سیناتۆرەکە کە لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئێکس بڵاویانکردووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا





