
گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە سۆران ئامادەکارییەکان بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دەستیپێکردووە و ئەو خێزانانە دەگرێتەوە کە پێشتر لە وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون و زەوی سوودمەند نەبوون.
وێنە گەورەکە: بە بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، سەدان یەکەی نیشتەجێبوون لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بۆ کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دروست دەکرێت. دوای دابینکردنی زەوی لیژنەیەکی باڵای وەزارەتەکانی شارەوانی و شەهیدان سەردانی دەکەن و ڕێکارەکانی دروستکردنیان دەستپێدەکات.
لێدوانی فەرمی: کەریم کاوە، بەڕێوبەری گشتیی شەهیدان و ئەنفالکراوانی سۆران بە ئاڤای گوت، "ڕەزامەندی دابینکردنی زەویمان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران وەرگرتووە و لە ئایندەیەکی نزیک قۆناغی پشکنین و وردبینی بۆ ئەوانە دەکرێت کە تاوەکو ئێستا سوودمەند نەبوون، بۆ ئەوەی بەگوێرەی پێویستی زەوی دابین بکرێت".
ئەمەش بزانە: ئەو یەکانە لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی و دەستەی وەبەرهێنان دروست دەکرێن، بەشێکیان لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت، بەبێ بەرامبەر بەسەر کەسوکاری شەهیدان زیندانیانی سیاسی دابەش دەکرێن.
لەلایەکی دیکەوە: 144 یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر کەسوکاری شەهیدانی شەڕی داعش لە سنوورەکە دابەشکراون، ئێستا بەشێک لە پێداویستییەکانی نێو ماڵیان بۆ دادەنرێت لە ساڵی نوێوە لە یەکەکان نیشتەجێ دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






