زیاتر لە 38 ملیار دینار بۆ تەواوکردنی یاریگەی ئۆڵۆمپی کەرکووک تەرخانکراوە
- بژاردە
- 27 شوبات

یاریگەی ئۆڵۆمپی كەركووک- وێنە: لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکی نوێنەرایەتیی کەرکووکی لیژنەی ئۆڵۆمپیی عێراق ئاشکرایکرد کە زیاتر لە 38 ملیار دینار لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ تەواوکردنی یاریگەی ئۆڵۆمپی کەرکووک تەرخانکراوە.
بۆچی گرنگە: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە دوایین کۆبوونەوەی خۆیدا باسی لە زیادکردنی تەرخانکردنی دارایی بۆ یاریگەی ئۆڵۆمپی کەرکووک کرد، کە ئێستا نۆژەنکردنەوە و تەواوکردنی پڕۆژەکە دواکەوتووە.
لێدوانی فەرمی: حەربی خالید، سەرۆکی نوێنەرایەتیی کەرکووکی لیژنەی ئۆڵۆمپیی عێراق بۆ ئاڤا نیوز گوتی: پارە تەرخانکراو بۆ نۆژەنکردنەوە و تەواوکردنی یاریگەی ئۆڵۆمپی کەرکووک بەڕێژەی 15% زیادیکردووە، پێشووتر 33 ملیار و 500 ملیۆن دینار بوو، ئەو پارەیە زیادی کردووە بۆ 38 ملیار و 856 ملیۆن و 846 هەزار دیناری عێراقی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی لیژنەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق یاریگەی ئۆڵۆمپی کەرکووک لە 49%ی تەواو کراوە و لە داهاتوویەکی نزیکدا دەست دەکرێت بە تەواوکردنی بەشەکەی دیکەی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران