
ژمارەیەک لە چەکدارانی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی کە ئاڵای گرووپە جیاوازەکانی نێو بەرەکەیان بەرزکردووەتەوە
ئاڤا نیوز
بزووتنەوەی ئەنساروالله، کە یەکێکە لە دیارترین گرووپە چەکدارەکانی عێراق ئاشکرایکرد، ڕێگە بەهیچ لایەنێک نادەن کار بۆ هەڵوەشاندنەوەی بەرەی "مقاوەمە ئیسلامی" لە عێراق بکات.
لێدوانی تایبەت: عەلی فەتلاوی، سەرکردە لە بزووتنەوەی ئەنساروالله بە ئاڤای ڕاگەیاند: هێزەکانیان بەهیچ شێوەیەک ئامادەنین دەستبەرداری چەکەکانیان بن و لە هیچ هەڕەشەیەکی دەرەکی و ناوخۆیی ناترسن.
زانیاریی زیاتر: فەتلاوی ئاماژەی بەوەکرد، گرووپە چەکدارەکان ئامادەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەک بکرێتە سەریان لەلایەن هەر هێزێکی نێودەوڵەتییەوە بێت و هیچ لایەنێکی دەرەکیش ناتوانێت عێراق ناچار بکات ئەو گرووپانە هەڵبوەشێنێتەوە.
ئەو بەرپرسە هەڕەشەی ئەوەشی کرد، لە ئەگەری هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر هێزەکانیان، وەڵامدانەوەی توندییان دەبێت.
قووڵتر: پەیوەست بە جموجۆڵەکانی نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەگگرتوەکان لە عێراق سەبارەت بە مەترسی ئەو گرووپە چەکدارانە لەسەر داهاتووی عێراق، سەرۆکی بزووتنەوەی ئەنسار الله بەئاڤای گوت، "پێویستە محەممەد ئەلحەسسان پابەند بێت بەو ئەرکەی لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتی پێی ڕاسپێردراوە و نەبێتە پۆستەچی بۆ گەیاندنی پەیامی هەندێک لایەن و وڵات بۆ سەرکردە عێراقییەکان".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 13 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
47 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات





