
عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای ئایینی شیعەکان
ئاڤا نیوز
مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق و جیهان، داوایەکی نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دەرکردنی فەتوایەک بۆ هەڵوەشانەوەی حەشدی شەعبی ڕەتدەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: حکومەتی عێراق زیاتر لە جارێک داواکاری لایەنە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکانی پێگەیشتووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی و ڕادەستکردنی چەکەکانیان بە دەوڵەت لەلایەن لایەنە چەکدارەکانەوە.
چیرۆکی سەرەکی: هەفتەی ڕابردوو محەممەد ئەلحەسسان، نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق سەردانی بەرپرسانی باڵای عێراقی کرد و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و مەرجەعی باڵای ئایینی شیعە لە نەجەف کۆبووەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی فەرمی عێراقی ئاشکرای دەکات، ئەمە جاری دووەمە محەممەد ئەلحەسسان، سەردانی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان لە نەجەف بکات و داوای لێبکات فەتوایەک بدات بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی کە بە فەتوای ئەو دامەزراوەکە تێکەڵ بە وەزارەتە ئەمنییەکان بکرێن.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی ئەو سەرچاوەیە کە قسەی بۆ ماڵپەڕی "ئەخباری" لوبنانی کردووە، پرسی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی و هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارییەکان خواستێکی نوێی ڕۆژئاوا نییە، بەتایبەت ئەمریکا هەمیشە بێزاری خۆی بەرامبەر بوونی ئەو گرووپانە پێشانداوە، بەو پێیەی لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن یان سیاسەتی تاران لە ناوچەکەدا جێبەجێ دەکەن".
لەلایەکی دیکە: سەرچاوەیەکی دیکە کە قسەی بۆ ماڵپەڕەکە کردووە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "سیستانی لە سەردانی یەکەمدا پێشوازی لە حەسسان کرد کە تێیدا بارودۆخی ناوچەکە و بەرژەوەندییەکانی عێراق تاوتوێ کرا، لەکاتێکدا لە سەردانی دووەمدا کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئەنجامدرا و نزیکەی مانگێک پاش سەردانی یەکەم کرا، لەلایەن ڕێبەری باڵاوە پێشوازی لێ نەکراوە، بەڵکو لەلایەن محەممەد ڕەزای کوڕی پێشوازی لێکراوە، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە بەڕاستی داواکارییەک هەبووە سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی، پێشوازی نەکردینی یەکسانە بە ڕەتکردنەوەی ئەو داوایە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 3 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
37 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






