
ساتی بە ئامانجگرتنی یەکێک کۆگاکانی حووسییەکان لەلایەن ئەمریکاوە، وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
لە ئێوارەی ڕۆژی شەممەوە، سوپای ئەمریکا هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر ناوەندنی هەڵگرتنی مووشەک و دامەزراوەیەکی فەرماندەی و کۆنتڕۆڵی حووسییەکان لە سەنعای پایتەختی یەمەن.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی ڕابردوو حووسییەکان بە مووشەک ناوەڕاستی تەلئەڤیڤیان کردە ئامانج و بەهۆیەوە 16 کەس برینداربوون، لە ئێوارەی هەمان ڕۆژدا ئەمریکا چەند پێگەیەکی ئەو گرووپە چەکدارییەی لە ناو خاکی یەمەن بە ئامانج گرت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا(سێنتکۆم) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند:
• ئامانجی هێرشەکە لەکارخستن و لاوازکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی حوسییەکانە لەوانەش، هێرشکردنە سەر کەشتییە جەنگی و بازرگانییەکانی ئەمریکا لە باشووری دەریای سوور و گەرووی بابولمەندب و کەنداوی عەدن.
• چەندین فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی حوسییەکان و مووشەکی کرووزی دژە کەشتی لە دەریای سوور کراونەتە ئامانج.
• ئەم هێرشانە پابەندبوونی بەردەوامی سێنتکۆمە لە پاراستنی کارمەندە ئەمریکییەکان و هاوبەشە هاوپەیمانەکان، جگە لە هاوبەشە ناوچەییەکان و پاراستنی کەشتیوانیی نێودەوڵەتی.
گۆشەیەکی دیکە: ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتنی 2024\19\12، حووسییەکان بە دوو مووشەکی بالیستیک ئیسرائیلیان بۆردوومانکرد، ئەمەش وەکو کاردانەوەیەک بۆ هێرشکردنە سەر چەند ئامانجێکی سەربازیی ئەو گرووپە لە لایەن ئیسرائیلەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات
- هەواڵ
- 4 تشرینی دووەم
لە ئێران دەستگیرکردن بەڕێژەی 70% زیادیکردووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 تشرینی دووەم
شازادەی جێنیشینی سعوودیە دەچێتە کۆشكی سپی






