چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ ئاڤا: قەیس خەزعەلی سەلامەتە و بەمزووانە دەگەڕێتەوە عێراق
- عێراق
- 22 کانوونی یەکەم

قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسایبی ئەهلی حەق. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی کوژرانی، ئەندامێکی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایدەگەیێنێت، قەیس خەزعەلی سەلامەتە و بۆ خوێندنی ئاینی و حەوزە لە ئێرانە، بەمزووانە دەگەڕێتەوە عێراق.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماوەی چەند هەفتەیەکە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسایبی ئەهلی حەق لە کۆبوونەوەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و کۆبوونەوە سیاسییەکانی دیکەدا دەرناکەوێت، هاوکات دەنگۆی ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە لە هێرشێکدا لە سنووری سووریا و عێراق بە ئامانج گیراوە، بەڵام نزیکەکانی ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکەنەوە بەبێ ئەوەی بەڵگەی پێویست بڵاوبکەنەوە.
لێدوانی فەرمی: موختار ئەلموسەوی، ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، هەواڵی کوژرانی قەیس خەزعەلی یان برینداربوونی بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ و هەموو دەنگۆکانی دیکە، دوورن لەڕاستییەوە، ناوبراو تەندروستیی باشە و توشی هیچ ڕووداوێکی نەخوازراو نەبووە.
زانیاریی زیاتر: قەیس خەزعەلی نزیکەی دوو هەفتەیە لە ئێرانە و سەرقاڵی خوێندنی زانستی و حەوزەیە، بەوهۆیەش لە میدیا و کۆبوونەوە سیاسییەکاندا دەرناکەوێت، بەڵام لەڕێگەی نزیکەکانی کارە سیاسییەکانی خۆی ئەنجام دەدات، دوای پشووی حەوزەش بەمزووانە دەگەڕێتەوە عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 19 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
53 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






