
جێبەجێکردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە هەولێر
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانی بنەسڵاوە جێبەجێ کراون، کە گوژمەی بۆ تەرخانکراویان زیاتر لە پێنج ملیار دینارە و لەسەر داهاتی وەزارەتی شارەوانی و پارێزگای هەولێر جێبەجێکراوە.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی بنەسڵاوە و تێچووەکانی لە ئەمساڵدا ئاشکرا دەکات، باس لەوە دەکات کە لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر و داهاتی شارەوانی جێبەجێ کراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند: پڕۆژەکانی نۆژەنکردنەوە، قیرتاوکردنی شەقامە ناوخۆیی و سەرەکییەکان، دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی، بۆیەکردنی شەقام و شۆستەکان، زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی ئەو پڕۆژانەنە کە ئەمساڵ بۆ قەزای بنەسڵاوە جێبەجێ کراون.
پڕۆژەکان بەم شێوەیەن:-
- لە لاوان پڕۆژەی دروستکردنی سایدێک و نۆژەنکردنەوەی سایدی دووەم، لە بازاری سەرەکیی بنەسڵاوە، لەسەر بودجەی پەرەپێدانى پارێزگەى هەولێر، بە گوژمەی (1،600،000،000) دینار.
- پڕۆژەی دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە بنەسڵاوە لەسەر داهاتی شارەوانی بە گوژمەی (48،900،000)دینار.
- پڕۆژەی قیرتاوکردنی شەقام لە بنەسڵاوە، لەسەر بودجەى سەرباری پارێزگە بە گوژمەی (52,200,000) دینار.
- پڕۆژەی قیرتاوکردنی شەقامی سەرەکی گوندی گڕەسۆر، لەسەر بودجەى پارێزگای هەولێر بە گوژمەی (152،000،000) دینار.
- پڕۆژەی دروستکردنی شەقام لە شوێنە بازرگانییەکانی بنەسڵاوە، لەسەر داهاتی شارەوانی بە گوژمەی (87،400،000) دینار.
- پڕۆژەی قیرتاوکردنی شەقام لە نێوان ئاڵتوون ستی و هیران ستی لە بنەسڵاوە، لەسەر بودجەى پارێزگا بە گوژمەی (22،000،000) دینار.
- پڕۆژەی دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گڕەسۆر لەسەر داهاتی شارەوانی بە گوژمەی (107،000،000) دینار.
- خاوێنکردنەوە و سەوزکردنی دەروازە و شەقامە سەرەکییەکانی بنەسڵاوە لەسەر پێشینەی شارەوانی بەگوژمەی (9،375،000) دینار.
- بۆیەكردنی دووسايدى ئاڵتوون لەسەر پێشینەی شارەوانی بە گوژمەی (4،100،000) دینار.
- سەوزکردنی دوورگەی ناوەندی لەسەر داهاتی پێشینەی شارەوانی بە گوژمەی (3،500،000) دینار.
- دروستکردنی شەقام لە گەڕەکی تەعجیل بە هاوکاری تيمى ئامێرەکانى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر.
- پڕۆژەی دروستکردنی شەقام بۆ شوقەی شەهیدان لەسەر بودجەى سەرباری پارێزگا بە گوژمەی (57،000،000) دینار.
- دروستکردنی شەقامی دووساید لە ئاوێنەی شار بۆ شوقەكانی شەهیدانی شەڕی داعش لەسەر بودجەى پارێزگای هەولێر بە گوژمەی (3،000،000،000) دینار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو ژەنەراڵە بناسە کە ترەمپ لەدوای هێرشەکەی سەر ئێران دەستخۆشی لێ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرگای وەرگرتنی گەنم بەڕووی جووتیارانی کۆیە کرایەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەرگای تانەدان دەکاتەوە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە