دوای بەدواداچوونی ئاڤا زێدەڕۆیی کۆمپانیایەکی نیشتەجێبوون لە هەولێر لادەبرێت
- کوردستان
- 23 کانوونی یەکەم

لابردنی زێدەڕۆی سەر شەقامی سەرەکی هەولێر، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
دوای بەدواچوونێکی ئاڤا میدیا بۆ زێدەڕۆیی کۆمپانیایەکی نیشتەجێبوون کە سایدێکی ڕێگەی سەرەکی داخستبوو، دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر لایەنە پەیوەندیدارەکان زێدەڕۆیی ئەو کۆمپانیایەیان لەسەر مۆڵکی گشتیی لابرد کە ماوەی دوو ساڵبوو بە زێدەڕۆی ڕێڕەوی شەقامێکی سەرەکی هەولێر داخستبوو.
چیرۆکە سەرەکی: ڕۆژی دووشەممە، ڕزگار کۆچەر، ڕۆژنامەنووسی دیاری ئاڤا میدیا لەسەر دوای هاووڵاتییان بەدواداچوونی بۆ داخستنی ڕێڕەوی شەقامێکی گشتی کرد کە ماوەی دوو ساڵبوو لەلایەن کۆمپانیایەکی نیشتەجێبوونەوە بە زێدەڕۆ داخرابوو، دوا بەدوای بەرنامەکە لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەو زێدەڕۆییەیان لابرد.
زانیاریی زیاتر: زێدەڕۆی ئەو کۆمپانیایە لە زۆنی زێڕینی شاری هەولێر بوو کە ڕێڕەوی سەرەکی شەقامی نێوان گوندی ئینگلیزی و گوندی ڤیتاڵی داخستبوو و ئاستەنگی هاتووچۆی بۆ هاووڵاتییان و گەشتیاران دروستکردبوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: داخستنی ڕێڕەوی ئەو شەقامە بەهۆی دانانی کەرستەی بیناسازییەوە بوو لەسەر ئەو شەقامە، کە بۆ دروستکردنی تاوەرێکبووە لەنێو گوندی ئینگلیزی بەهۆیەوە شەقام و سەوزای ناوچەکەش بە تەواوی وێرانبوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 39 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن






