دوای ئازادکردنیان لەلایەن چەند بەرپرسێکەوە... ئاسایش سێ خاوەن پاڵاوگە دەستگیر دەکات
- کوردستان
- 24 کانوونی یەکەم

دیمەنی پاڵاوگەیەکی نایاسایی، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
دوای هەڵمەتی پارێزگای هەولێر بۆ داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان، سێ خاوەن پاڵاوگە لەلایەن پۆلیسەوە دەسگیر دەکرێن دواتر بە فشاری چەند بەرپرسێک ئازاد دەکرێن و لەلایەن ئاسایشەوە دووبارە دەستگیر دەکرێنەوە.
وێنە گەورەكە: بەمەبەستی پاككردنەوەی ژینگەی هەوای هەولێر لە بۆنی ناخۆش و دوكەڵی ڕەشی كارگە و پاڵاوگەكان، پارێزگاری هەولێر بڕیارێكی حەوت خاڵی ڕاگەیاند، یەكێك لە خاڵەكان داخستنی كارگە و پاڵاوگە نایاساییەكان بوو.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی تایبەت بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: خاوەنی سێ پاڵاوگە لە هەڵمەتی داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان لەلایەن پۆلیسی دەستگیر کراون و دواتر ئازاد دەکرێن، بەڵام بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بە زووترین کات دەستگیریان دەکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو سێ کەسە بە هەوڵ و فشاری چەند بەرپرسێکی دیار ئازاد دەکرێن، دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر پێی دەزانێت، فەرمانی دەستگیرکرنیان بۆ دەردەکات.
لێدوانی فەرمی: دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بۆ ئاڤا نیوز ڕاگەیاند: "لە ماوەی دوو هەفتەدا 54 پاڵاوگەی نایاسایی لە سنووری قەزای قوشتەپە و گوێڕ داخراون، بڕیاری داخستنیان یەکجارییە و نابێت ئەو جۆرە پاڵاوگانە هەبن. ئەو دووکەڵەی لە ئاسمانی هەولێر هەیە تەنیا هی پاڵاوگەکان نییە، بەڵکو ئۆتۆمبێل و مۆلیدەکانیش هۆکارێکی کاریگەرن".
بۆچی گرنگە: لە ڕابردوو ئاستی پیسی هەوای هەولێر ژمارەیەکی بەرزی تۆمار کرد، بۆیە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکارەکانی چارەسەرکردنی ئەو گرفتەی دەستپێکرد، هاوکات پڕۆژەی ڕووناکی بۆ کارەبای 24 کاتژمێری لە پێناو کوژاندنەوەی مۆلیدەکان خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
دانووستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەستپێدەکەنەوە
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
بەدواداچوون بۆ کێشەی شاری ئایندە2 لە هەولێر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
بەدواداچوون بۆ کێشەی شاری ئایندە2 لە هەولێر دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی کەرکووک لەکار لادرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە 24 کاتژمێری ڕابردوو سێ ئەندامی حەشدی شەعبی لە کەرکووک کوژراون
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا وەڵامی حەلبووسی دەداتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆتایی ئەم مانگە 90%ـی پێداویستییەکانی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە دەگات