بەدواداچوونی ئاڤا؛ باڵەخانەی ڕۆشنبیریی کۆیە 13 ساڵە تەواو نەکراوە
- کولتوور
- 26 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
ماوەی 13 ساڵە باڵەخانەی ڕۆشنبیریی کۆیە بە تەواونەکراوی ماوەتەوە، بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری و هونەری شارەکەش دەڵێت: داواکارین لە ڕێگەی ئاڤاوە دەنگمان بگات و پرۆژەکەمان بۆ تەواو بکرێت.
وێنە گەورەکە: لە قەزای کۆیە 13 ساڵ پێش ئێستا دەست بە دروستکردنی باڵەخانەی ڕۆشنبیری کرا، کە پێکهاتووە لە هۆڵێکی گەورە و دوو نهۆم و چەند ژوورێک و گەراجێک، ماوەی تەواوکردنی دوو ساڵ بوو، بەڵام دوای تەواوکردنی بەشێکی کەمی، ئێستا پشتگوێخراوە و بەتەواونەکراوی ماوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: تارق حەیدەر، قایمقامی کۆیە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەهۆی قەیرانی دارایی نەتوانراوە باڵەخانەکە تەواو بکرێت، نووسراومان بۆ سەرووی خۆمان کردووە، بەڵام تا ئێستا چارەسەری کێشەکە نەکراوە، داوامان کرد لەسەر بودجەی پەرەپێدان تەواو بکرێت، بەڵام پێیان گوتین پرۆژەکە لەسەر بودجەی وەزارەتی ڕۆشنبیرییە، دەبێت لەسەر پلانی خۆی بڕوات.
لەلایەکی دیکەوە: بۆ ئەم داوایەی خەڵکی کۆیە پەیوەندیمان بە وەزارەتی ڕۆشنبیریی کرد، نامق هەورامی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی ڕۆشنبیری، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لەبەر قەیرانی دارایی و نەبوونی پارەی پێویست نەتوانراوە پرۆژەکە تەواو بکرێت، هیوادارین ئەگەر بارودۆخی هەرێمی کوردستان باشتر بێت لەڕووی داراییەوە ئەو پرۆژەیە و پرۆژەکانی تریش تەواو بکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ: پێشکەوتنی گەورە بۆ غەززە لە ئارادایە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی بەغدا عەقید ڕوکنێکی ساختەکار بە دەیان بوتڵ خواردنەوەی کحولییەوە دەستگیر دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە ژینگە دۆستێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتێکی ژینگەیی پێ بەخشرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مردنی هاووڵاتیەک کێشە بۆ خاوەن زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێل دروست دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول
- کولتوور
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵێک بەسەر کۆچی دوایی فەتانەی وەلیدی تێدەپەڕێت