ماتیۆ میلەر بۆ ئاڤا: گرووپەکانی نزیک لە ئێران، عێراق ڕادەکێشنە ناو شەڕێکی هەرێمییەوە
- عێراق
- 27 کانوونی یەکەم

ماتیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، سەبارەت بەبوونی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لەناو خاکی عێراقدا دەڵێت، عێراق ڕادەکێشنە ناو شەڕێکی هەرێمییەوە.
وێنە گەورەکە: وەکو وڵامدانەوەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ ئەمریکا لەبەرامبەر هێرشەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە سووریا و ناوچەکە، حیزبوڵڵای عێراق و چەندین گرووپی دیکەی بەرەی مقاوەمە، بنکە و بارەگەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانیان لە عەین ئەسەد و چەند ناوچەیەکی دیکە بە درۆن بۆردومان کردووە و هێرشیان کردووەتە سەر ئیسرائیلیش، لە بەرامبەردا چەندین جار ئەمریکا و ئیسرائیل هۆشدارییان لە بەردەوامی هێرشی ئەو گرووپانە داوە.
لێدوانی فەرمی: ماتیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، سەبارەت بەبوونی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لەناو خاکی عێراق، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بە ئەنجامدانی هێرشی ڕاستەوخۆ لەناوەوە و لە دەرەوەی وڵات گرووپەکانی نزیک لە ئێران، عێراق ڕادەکێشنە ناو شەڕێکی هەرێمییەوە.
ماتیۆ میلەر باسی لەوەشکرد: حکومەتی عێراق هاوبەشێکی بەهێزی ئەمنی ئەمریکایە لە ناوچەکە و پابەندین بە سەقامگیری و ئاسایش و سەروەری ئەو وڵات. چونکە عێراق شایەنی هەلێکە تاوەکو ئەو دۆخە تێبپەڕێنێت کە چەندین ساڵە تیایدایە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: گرووپەکانی چەکدارەکانی نزیک لە ئێران بەهۆی مەترسی بە ئامانجگرتنیان لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە، بارەگاکانیان لە شارەکاندا چۆڵ کردووە و بە جلوبەرگی سەربازانی عێراقەوە تێکەڵ بە سوپای عێراق کراون.
باکگراوند: ڕۆژی سێشەممە، 2024-7-30، لەبەرامبەر بۆردومانکردنی بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق، ئەمریکا بنکەیەکی سەربازی لە باشووری بەغدا بۆردومانکرد کە لەلایەن حەشدی شەعبییەوە بەکاردەهێنرا و بەهۆیەوە چوار ئەندامی ئەو گروپە کوژران و چوار ئەندامی دیکەشیان برینداربوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 8 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
42 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






