كۆمەڵەی میوانخانە و چێشتخانەكانی هەولێر: ڕێگە نادەین نرخەكان بەرز بكرێنەوە
- کوردستان
- 28 کانوونی یەکەم

هاتنی گەشتیاران بۆ شەقڵاوە، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
لەگەڵ هاتنی هەزاران گەشتیار بۆ هەرێمی كوردستان و بەرزبوونەوەی خواست لەسەر هۆتێل و مۆتێل و چێشتخانەكان، فەرمانگە و لایەنە پەیوەندیدارەكان چاودێرییەكانیان بۆ ڕێگریكردن لە بەرزكردنەوەی نرخەكان چڕتر دەكەنەوە.
وێنە گەورەكە: بە هۆی سەرنجڕاكێشیی ناوچە گەشتیارییەكان ساڵانە بە بۆنەی پشووی سەری ساڵ و بۆ بەشداریكردن لە ئاهەنگەكانی سەری ساڵی زایینی هەزاران گەشتیار لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق و دەرەوەی وڵاتەوە سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن و چاوەڕوان دەكرێت ئەمساڵ بە ساڵی ڕابردوو ژمارەكە زیاتر بێت.
لێدوانی فەرمی: شوكر عەزیز، جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی میوانخانە و چێشتخانەكانی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند: لەگەڵ هاتنی هەزاران گەشتیار بۆ هەرێمی كوردستان تیمەكانمان بە هاوبەشیی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری هەولێر چاودێری و بەدواداچوونەكانیان چڕتر كردووەتەوە بۆ ئەوەی ڕێگریی لە هەر سەرپێچییەك بكەن سەبارەت بە بەرزكردنەوەی نرخ و پابەندنەبوون لە ڕێنوێنییە تەندروستییەكان.
لەلایەكی دیكەوە: بەپێی زانیارییەكانی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان چاوەڕوان دەكرێت تەنیا بۆ ڕۆژانی پشووی سەری ساڵ زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار سەردانی شارەكانی هەرێمی كوردستان بكەن، بەپێی گوتەی جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی میوانخانە و چێشتخانەكانی هەولێر تاوەكو ئێستا كە چوار ڕۆژ ماوە بۆ سەری ساڵ نزیكەی 70%ی ئەو ژمارەیە تۆمار كراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 3 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
37 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






