
گەلی عەلی بەگ
ئاڤا نیوز
لە سەرەتای ساڵی 2025 هه‌رێمى كوردستان ده‌بێته خاوه‌ن ڕێبه‌رێكی تایبه‌ت به وه‌به‌رهێنان له كه‌رتى گه‌شتیاری، کە ئامانج لێی هاندانی وهبهرهێنەرانى ناوخۆ و نێودەوڵەتییەکانە تاوەکو سەرمایەگوزاری لە هەرێمی کوردستان بکەن.
لێدوانی فەرمی: ئیبراھیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەم ڕێبه‌ره به هاوكارى دەستەی وەبەرھێنانی هه‌رێمى کوردستان ئاماده كراوه، هەموو ئەو شوێنانە دیاریکراوە کە بۆ پرۆژەی گەشتیاری گونجاوە، تاوەکوو بەرچاو ڕوونی بە وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و بیانی بدرێت بره‌و به دروستكردنى پڕۆژه‌كانى گه‌شتیاری بده‌ن.
وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات له سه‌رەتاى ساڵى نوێوه ڕێبەرەکە ده‌خرێته به‌رده‌ست وهبهرهێنەره ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، هەروەها له هەموو كۆنفڕانس و سمینار و کۆبوونەوەکان ده‌خرێته به‌رده‌ست وه‌به‌رهێنانى بیانى و ناوخۆ، بۆ زیاتر هاندانى وه‌به‌رهێنه‌ران كه بێن له هه‌رێمى كوردستان له كه‌رتى گه‌شتیاری وه‌به‌رهێنانى پڕۆژه‌كانیان بكه‌ن.
زانیاریی زیاتر: لە ڕێبەرەکەدا بەوردی ھەموو ئەو شوێنانە دیاری کراوە، کە پێویسته پڕۆژەی گەشتیاریی تێدا ئه‌نجام بدرێت، جۆری پڕۆژەکەش دیاری دەکرێت، بۆ ئه‌وه‌ى وەبەرهێنەران بەرچاوڕوونیان هەبێت بۆ چه‌ندایه‌تى و چۆنێتی پڕۆژه‌كان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






