
یونادم یوسف کەنا لە دادگای فیدراڵی، سەرچاوە، لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووک
ئاڤا نیوز
کریستیانەكانی هەرێمی كوردستان داوا لە جاسم محەممەد، سەرۆكی دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق دەکەن بەپێی سیستمی كۆتا لە پەرلەمانی كوردستان پێنج كورسییەکەی خۆیان بۆ بگەڕێنرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دادگای فیدراڵی عێراق دوای 15 جار دواخستن، 21ی ئەم مانگە پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی یەکلاکردەوە و لەسەر سکاڵایەکی یەکێتی 11 کورسی کۆتاکانی هەڵوەشاندەوە، ئەمەش ناڕەزایەتی پێکهاتەکانی لێکەوتەوە.
لێدوانی فەرمی: یونادم یوسف كەنا، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشووری بە ئاڤا نیوزی گوت: داوامان لە دادگەی فیدراڵی کردووە لە پرسی كورسی كۆتا، ئێمە لە ئەرمەن و توركمان جیا بكرێنەوە و هاوشێوەی عێراق مامەڵەمان لەگەڵدا بكرێت".
پێدراوە ڕاستەکان: دانانی كورسی كۆتای کریستیانەكان لە پەرلەمانی کوردستان بە یاسا بووە، بەڵام کورسی تورکمان و ئەرمەنەکان بە بڕیاری سەرکردایەتی کورد بووە. هاوکات بەپێی سیستەمی كۆمیسیۆنی عێراق، هەر پارێزگایەك کە کریستیانی لێیە یەك كورسی كۆتای بۆ دیاریكراوە.
بۆچی گرنگە: لە هەرێمی کوردستان 133 هەزار و 750 کریستیان نیشتەجێن، بەهۆی پەیڕەوکردنی سیستەمی بازنە و پەرتبوونی دەنگەکانیش، ئەگەر هەیە کریستیانەکان لە پەرلەمان بێ نوێنەر بن.
چارەسەکان: کریستیانەكان داوا دەكەن دادگای فیدراڵی كار بە ماددەی 45ی یاساکەی خۆی بکات بۆ هەموارکردنەوەی بڕیارەكەی، كە دەسەڵات دەداتە سەرۆكایەتیی دادگا بڕیارەكانی پێشووی هەموار بكاتەوە.
بڕیاری بەرەی کوردستانی لە ساڵی 1992 لەبارەی دانانی کورسی کۆتا بۆ پێکهاتەی کریستیان
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 خولەک لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 32 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی لەبارەی ستەم بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد





