تەنها دوو کەس لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی کۆریای باشوور ڕزگار کراون
- جیهان
- 29 کانوونی یەکەم

پاشماوەی فڕۆکەکەی کۆریای باشوور، وێنە: afp
ئاڤا نیوز
فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگر لە تایلەندەوە بەرەو کۆریایی باشوور لە فڕیندابوو و پێش نیشتنەوەی تووشی پێکدادان دەبێت لەگەڵ بەربەستێکی کۆنکرێتی فڕۆکەخانەی موان، بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا 179 کەس گیانیان لەدەستداوە و تەنها دوو کەس ڕزگار کراون.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ یەکشەممە ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگر بە 181 سەرنشینەوە لە بانکۆکی تایلەندەوە بەرەو فڕۆکەخانەی موان لە کۆریای باشوور فڕیوە، پێش ئەوەی بگاتە ناوچەی نیشتنەوەی فڕۆکەخانە تووشی کێشەی تەکنیکی هاتووە و بووەتە هۆی لە کۆنتڕۆڵ دەرچوونی و خۆی بە بەربەستێکی کۆنکرێتیدا کێشاوە گڕی گرتووە.
لێدوانی فەرمی: لی جیۆنگ هیون، بەرپرسی بنکەی ئاگر کوژێنەوە موان ڕایگەیاند: ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ 179 کەس و دوو کەس لە تیمی فڕۆکەوانی ڕزگار کراون، ژمارەیەک کەسیش تاوەکو ئێستا بێسەروشوێنن.
لی جیۆنگ هیون، باسی لەوەشکردووە، فڕۆکەکە پێش گەیشتنی بە ناوچەی نیشتنەوە تووشی کەشوهەوایەکی نالەبار بووە و پێشبینی دەکەین بە هۆی لێدان لە باڵندەوە تووشی ئەو گرفتە تەکنیکیە هاتبێت بوو بێتە هۆی لە کۆنتڕۆڵ دەرچوونی.
زانیاریی زیاتر: ئەو فڕۆکەیەی لە موان کەوتەخوارەوە لەلایەن کۆمپانیای جێجو خاوەنداری دەکرێت و لە ساڵی 2011ەوە دامەزراوە و بە هێڵی کەم تێچووی کۆریای باشوور ناسراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن داوا لە سووریا دەکات پەیوەندی بە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتییەوە بکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






