خوێندنی باڵای عێراق قارەمانیێتی پێشمەرگە دەخاتە نێو پرۆگرامەکانی خوێندن
- هەواڵ
- 31 کانوونی یەکەم

هێزەکانی پێشمەرگە لە سەنگەی بەرگریی دژی داعش
ئاڤا نیوز
وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق قارەمانیێتی پێشمەرگە و هێزەکانی دیکەی عێراق لە کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی داعش دەخاتە نێو پڕۆگرامەکانی خوێندن و ئەندامێکی لیژنەی خوێندنی باڵاش تێبینی لەسەر ناوەڕۆکی نووسراوەکەو ناوهێنانی پێشمەرگە هەیە.
وێنە گەورەکە: هێزەکانی پێشمەرگە لە شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ، شنگال، کەرکووک و سنووری پارێزگای سەلاحەددین لەژێر دەستی چەکدارانی داعش ڕۆڵی سەرەکی و کاریگەر و بەرچاوی هەبوو. تەنانەت لە بەشی زۆری ئەو ناوچانە بە تەنیا و بە پشتیوانی هێزەکانی هاوپەیمانان توانیان ئەو ناوچانە لە داعش پاک بکەنەوە و لەو ڕێگەیەشەوە هەزاران شەهید و برینداری دا.
نووسراوی فەرمی: بەپێی نووسراوێکی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق کە واژۆی حەیدەر عەبد، بریکاری وەزارەتەکەی لەسەرە، وەک وەڵامێک بۆ نووسراوێکى سعود سەعدون ساعیدى، ئەندامى پەرلەمانى عێراق کە داواى ڕوونکردنەوەى کردووە لەبارەى ڕێوشوێنەکان بۆ یادکردنەوەى ئەوانەی لە ڕووداوى سپایکەر دا کوژراون، لە وەڵامی ئەو داوایەش وەزارەتەکە دەڵێت:
- لە سەروبەندى تەواوکردنی ئامادەکردنى پرۆگرامێکین تایبەت بە دیموکراتی و مافى مرۆڤن، کە چەند بابەتێک لەخۆی دەگرێت، وەک: "نەهامەتییەکانى بیری تەکفیرى، باسکردنى ئەو ماوەیەى تێیدا داعش چەند ناوچەیەکى عێراق داگیرکردووە، لەگەڵ قارەمانیێتییەکانی هێزە چەکدارەکان بە سەرجەم پێکهاتەکانیانەوە، لەنێویشیاندا حەشدی شەعبی و پێشمەرگە لە ئازادکردنى ئەو ناوچانە.
لێدوانی فەرمی: نەهلە ئەفەندی، ئەندامی لیژنەی خوێندنی باڵا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، کە ئەوان تیبینیمان لەسەر ناوهێنانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی ئەو نووسراوە هەیە و دەڵێت: "ناوی پێشمەرگە لە دواوە هاتووە و ئەوەش جێگای قبووڵ نییە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن داوا لە سووریا دەکات پەیوەندی بە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتییەوە بکات






