
کارکردن لە پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر
ئاڤا نیوز
پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر 24 كاتژمێری كاری تێدا دەكرێت كە بڕیارە ئەم هاوینە تەواو بكرێت؛ بەهۆیەوە دوو ملیۆن هاووڵاتیی هەولێر لێی سوودمەند دەبن و هەزار بیری ئاو دادەخرێن.
وێنە گەورەكە: پرۆژەکە بە یەكێك لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دادەنرێت كە بە گوژمەی 480 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەكرێت و بە تەواوبوونی گرفتی كەمی ئاوی خواردنەوە لە هەولێر بۆ 30 ساڵی ئایندە، چارەسەر دەكات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماڵپەڕی فەرمی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، ئێستا 50%ـی پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر تەواوبووە كە لە كاتژمێرێكدا 20 هەزار مەتر سێجا ئاو دابین دەكات واتە 60%ـی پێداویستی ئاوی هەولێر دابین دەكات و نزیكەی دوو ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەكە سوودمەند دەبن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بەوەشكردووە، نزیكەی پێنج هەزار كارمەند و كرێكار كاری تێدا دەكەن و 20 هەزار كەسیش ناڕاستەوخۆ لەو پڕۆژەیە سوودمەند بوونە.
پڕۆژەكە 500 كیلۆمەتر بۆری بە قەبارەی جیاواز لەخۆدەگرێت و لەئێستادا تۆڕی گواستنەوەی ئاو گەیشتووەتە ناو شاری هەولێر و بەر لە تەواوبوونی پڕۆژەكە تۆڕی ئاو بە گەڕەكەكانەوە دەبەسترێتەوە و بە تەواوبوونیشی هەزار بیری ئاو دادەخرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 44 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن






