ئاڵای ئەمریکا - لۆگۆی ئەنەکەسە (گرافیکی ئاڤا)
ئاڤا نیوز
شاندێکی ئەمریکا و ئەنەکەسە لە قامشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان کۆبوونەوە و بەشداریی کوردییان لە دانووستانەکانی دیمەشق و حکومەتی نوێی سووریا تاوتوێ کرد.
وێنە گەورەکە: دوای ڕووخانی حکومەتی بەشار ئەسەد، پرسی ئایندەی کورد و قەوارەی ڕۆژئاوای کوردستان لەبەردەم چارەنووسێکی مێژووییدایە لە سووریای نوێ، هەوڵەکانیش بەو ئاراستەیەن کورد یەک دەنگ و یەکگرتوو بێت و بە یەک شاند بچێتە دیمەشق بۆ گفتوگۆکردن، مەزڵوم عەبدیش داوای هاوکاری لە بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە، 05-01-2025، شاندێکی باڵای ئەمریکا سەردانی سەرۆکایەتیی ئەنەکەسەی لە قامیشلۆ کرد و باسیان لە دۆخی ئێستای سووریا و گرنگیی یەکڕیزیی کورد لە دانوستانەکانی دیمەشق کرد.
لێدوانی فەرمیی: فەیسەڵ یوسف، وتەبێژی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند:
- لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی ئێستای سووریا بە گشتی و گرنگیی یەکڕیزی کورد لە قۆناغی ئێستا و بەشداریی کورد بە یەک شاند، لە دانووستانەکانی دیمەشق بە تایبەت تاوتوێ کرا.
- شاندی ئەمریکا بە ئێمەیان گوت: دەبێت بەزووترین کات کورد لە سووریا یەکبگرێت و نابێت هەڵەکانی پێشوو لە بەرامبەر یەکتری دووبارە بکەنەوە، کۆبوونەوەی تریش دەکرێت.
باگگراوند: لە 31-12- 2024 لە قامشلۆ، لەژێر سەرپەرشتیی ئەمەریکا، کۆبوونەوەیەک لە نێوان ئەنەکەسە و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هەسەدە کرا، هەردوولا دووپاتیان لە یەک گوتاری و یەک هەڵوێستی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان کردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت