
دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران زیاتر لە 87 هەزار خێزان سوودمەندبوون لە نەوتی پاڵپشتیکراوی حکومی، لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا دابەشکردنی بەرمیلی دووەم دەستپێدەکات.
وێنە گەورەکە: ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ناوچەیەکی شاخاوییە و ساڵانە شەپۆلی سەرما زووتر ڕوو لەو ناوچەیە دەکات و زستانێکی سەختی هەیە، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بەر لە هەر ناوچەیەکی دیکە نەوت بەسەر هاووڵاتییانی ئەو سنوورە دابەش دەکات و لە ساڵی رابردووەوە تاوەکو ئێستا نزیکەی %99 خێزانەکانی ئەو سنوورە نەوتیان وەرگرتووە.
لێدوانی فەرمی: ئەمیر شانەدەری، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سۆران بەئاڤا نیوز ڕاگەیاند: 87 هەزار و 638 خێزانی سنوورەکەمان سوودمەند بوون لە دابەشکردنی نەوتی پاڵپشتیکراوی حکومی.
ئەمیر شانەدەری باسی لەوەشکرد: ئێستا تەنیا ئەوانە ماون کە تازە هاوسەرگیریان کردووە و ئەوانیش نەوت وەردەگرن و لە قۆناغی کۆتایداین، لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا دەستدەکەین بە دابەشکردنەوەی نەوت کە دەکاتە بەرمیلی دووەم و سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکەین.
باکگراوند: لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ڕابردووەوە دابەشکردنی نەوتی سپی لەسەر ڕاسپاردەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، بڕیاردرا هەموو خێزانێک لە هەرێمی کوردستان 200 لیتر نەوتی سپی پێبدرێت نرخەکەی بە 100 هەزار دینار دیاریکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت