
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەڵێت، لە دوای ڕژێمی بەعس چیتر سوپا نەبووەتەوە ئامڕازێک بۆ دروستکردنی تاکڕەوی لە دەسەڵات، ئەوەش بە یەکێک لە دەستکەوتەکانی سیستمی دیموکراسی دوای ساڵی 2003 دادەنرێت.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ 104 ساڵ بەسەر دامەزراندنی سوپای عێراق تێدەپەڕێت، عێراق لەکاتێکدا ئەمساڵ یادی دامەزراندنی سوپاکەی دەکاتەوە کە وەک باس دەکرێت چەکی بێ مۆڵەت بەشێوەیەکی بەربڵاو لەدەرەوەی کۆنتڕۆڵی دەوڵەت هەیە و جگە لە داواکارییەکانی ناوخۆ، وڵاتانی ڕۆژئاواش هۆشدارییان بە بەغدا داوە لەوبارەیەوە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە بەغدا بەشداری لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی دامەزراندنی سوپا کرد و ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس چیتر سوپا نەبووەتەوە ئامڕازێک بۆ دروستکردنی تاکڕەوی لە دەسەڵات، لەکاتی شەڕی داعشیش دووبارە سوپا ڕێکخرایەوە تا لەئاستی ئاستەنگییەکاندا بێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، سوپای عێراق بە باوەڕێکی نیشتمانی و مرۆییەوە کاردەکات و حکومەتیش پێداگرە لەسەر پشتیوانی ئەو دامەزراوەیە و گەشەپێدانی، لەم بوارەشدا کاریان کردووە بۆ فرەجۆرکردنی سەرچاوەکانی چەک و پڕچەکردنی سوپا بە نوێترین چەکی سەردەم، چونکە بەهۆی قوربانیدانی سوپاوە، عێراق بۆ پێگەی سەرەکی خۆی لە ناوچەکەدا گەڕاوەتەوە.
پەیوەست بە پەیوەندییش لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سوودانی باسی لەوەکرد، گفتوگۆیان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش کردووە بۆ ئەوەی ئەرکیان بۆ پەیوەندی دووقۆڵی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش بگۆڕن، لەم بوارەشدا پاراستنی سەروەری وڵات لەبەرچاو دەگیرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 4 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
38 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






