
ژمارەیەک ئۆتۆمبێل کە داخڵی هەرێمی کوردستان کراون
ئاڤا نیوز
لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 10 هەزار ئۆتۆمبێل بە بیانووی ئەوەی بڕاوەن، تۆمار ناکرێن و تابلۆیان پێ نادرێت.
وێنە گەورەکە: نزیکەی 10 هەزار ئۆتۆمبێل سەرەڕای ئەوەی مۆدێلیان بەرزە و بە شێوەیەکی یاسایی لە ڕێگەی دەروازە سنوورییەکانەوە داخڵی هەرێمی کوردستان کراون، بەڵام لە پشکنین دەرکەوتووە کە بەشێکیان بڕاوەن و بەشێکی دیکەشیان ڕێژەی لێدراویان زۆرە، ئێستا مامەڵەی تۆمارکردنیان وەستێنراوە. بەشێک لەو خاوەن ئۆتۆمبێلانە هانایان بۆ ئاڤا هێناوە بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەو گرفتەیان.
لێدوانی فەرمی: یەکێک لەو خاوەن ئۆتۆمبێلانە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- ئۆتۆمبێلەکان مۆدێل 2022، 2023 و 2024ـن، هەرچەندە سەرجەمیان پشکنینیان بۆ کراوە و مۆڵەت و ڕێگەپێدانی گومگریان هەیە لەگەڵ مەنەفێست، بەڵام بەبیانووی ئەوەی لێدرانیان هەیە، بە بڕاوە هەژمارکراون و ڕەقەم ناکرێن.
- بە ڕەقەمکردنی ئۆتۆمبێلەكانیان، هەم ئەوان قازانج دەکەن هەمیش حکومەت ڕسوماتی تۆمارکردنی وەردەگرێت کە بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک سەرووی هەزار دۆلارە.
- پاڵپشت بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە بڕاوە هەژمارکراون تۆمارناکرێن، ئەگەرچی مەنەفێستیان هەیە و بۆ لێخوڕین لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان هیچ گرفتێکیان نییە.
زانیاریی زیاتر: بەهۆی ئەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانە تۆمارناکرێن نرخیان بەراورد بە ئۆتۆمبێلی دیکەی هەمان جۆر و مۆدێل، چوار هەزار تاوەکو پێنج هەزار دۆلار کەمترە و بەهۆی هەرزانی نرخەکانیان بازاڕیان لە پێشانگەکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل گەرمە.
لەلایەکی دیکەوە: لیوا دیدار عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی هاتووچۆی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هەر ئۆتۆمبێلێک بڕاوە بێت بەهیچ جۆرێک ڕێگە نادرێت بە ڕێگای یاسایی داخڵی هەرێمی کوردستان بکرێت، ئەگەر بە ڕێگای نایاسایی داخڵ کرابن، تەنانەت مەنەفێستیشیان هەبێت و پشکنینیان بۆ کرابێت، ئەگەر دەرکەوت بڕاوە بن تۆمار ناکرێن، ئەو 10 هەزار ئۆتۆمبێلەی تۆماریش نەکراون لەم جۆرەن، واتە بڕاوەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






