
لۆگۆی ئەنەکەسە و ئەحمەد شەرع، فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی سووریا، گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆکی ئەنەکەسە داوا لە سەرۆکی بەڕێوەبردنی نوێ و بەپرسانی دیکەی سووریا دەکات، ئەندامانی ڕژێمی پێشوو و تۆمەتبارانی سیخوڕیکردن و ئەشکەنجەدانی هاووڵاتییان دادگایی بکەن و بەردەوا بن لە دەستگیرکردنی پاشماوەکانی "ڕژێم"ی پێشوو.
وێنە گەورەکە: دەسەڵاتی پێشووی سووریا بە هەزاران بەکرێگیراو و هەواڵدەری نهێنیی دامەزراندبوو لەپێناو سیخوڕیکردن بەسەر هاووڵاتییانی سووریا، حکومەتی نوێی سووریا ناوی بەشێکیانی دەستکەوتووە و بەشێکیش دەستگیرکراون، ئەنەکەسە داوای بڵاوکردنەوە و دادگایی کردنی ئەو کەسایەتییانە دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەبدولحەکیم بەشار، جێگری سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی سووریا (ئەنەکەسە) پەیامێکی ئاڕاستەی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی بەڕێوەبەردنی نوێی سووریا و بەڕێوەبەری هەواڵگریی گشتیی حکومەتی کاربەڕێکەری سووریا کردووە و داوایان لێ دەکات:
• ڕاوەدوونانی پاشماوەکانی ڕژێمی پێشوو کە دەستیان بە خوێنی سوورییەکان سوورە و هەموو ئەوانەی تاوانیان دژی هاووڵاتییانی سووریا ئەنجامداوە.
• بەوپێیەی هێزە ئەمنییەکانی بەڕێوەبردنی نوێ بەڵگەنامە و فایلی بەکرێگیراوەکانی ڕژێمی پێشوویان دەستکەوتووە بۆیە لەپێناو دادپەروەری ناوی ئەو کەسایەتییە گشتی و سیاسەتمەدارەکان بۆ گەلی سووریا بڵاو بکەنەوە و دادگایی بکرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا حکومەتی نوێی سووریا هەڵمەتێکی بەرفراوانی ئەمنیی لە شار حومس بۆ دەستگیرکردنی ئەندامانی ڕژێمی پێشوو ئەنجامدا و هەزار و 450 کەسیان دەستگیر کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






