
پۆستەری زنجیرەی سکوید گەیم. وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
وەرزی دووەمی زنجیرەی سکوید گەیم دوو هەفتەی لەسەر یەکە لە لیستی 10 باشترین زنجیرە تەلەفزیۆنییە بیانییەکانی نێتفلێکسدایە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: تۆڕی نێتفلێکس ڕایگەیاند، زنجیرەکە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا 58.2 ملیۆن بینەری هەبووە و پلەی یەکەمی لە 91 وڵاتدا بەدەستهێناوە.
ئەوەشی خستەڕوو کە تەنیا لە ماوەی 11 ڕۆژدا ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە و 126.2 ملیۆن بینەری هەبووە، ئەمەش وایکردووە ببێتە یەکێک لە پڕبینەرترین بەرهەم لە مێژووی نێتفلێکسدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا وەرزی یەکەم و دووەمی زنجیرەی “Squid Game” لە پلەی یەکەم و دووەمدایە لە لیستی بەناوبانگترین زنجیرە فیلمە بیانییەکان کە بە زمانی ئینگلیزی نین لە نێتفلێکس.
ئەوەش بزانە: بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا بەشی سێیەمی زنجیرەکە بڵاوبکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاڤا لیستی ناوی هەموو کاندیدە سەرکەوتووەکان لەسەر ئاستی عێراق بزانە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ وشکەساڵییەکی سەخت ڕووبەڕووی ڕەزە ترێیەکانی فەرەنسا بووەتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەفسەرێکی ڕۆبۆت بەشداری لە پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردنی عێراق کرد
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە: بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە سەرانسەری عێراق
20 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ ڕووماڵە تایبەتەکەی ئاڤا بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن
21 کاتژمێر لەمەوپێش

لیژنەی باڵای ئەمنی هەرێمی کوردستان: پرۆسەی هەڵبژاردن سەرکەوتووانە تێپەڕی
12 تشرینی دووەم
- کولتوور
- 8 تشرینی دووەم
تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
- کولتوور
- 6 تشرینی دووەم
فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت




