نەتانیاهۆ بەشداربوونی لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی ترەمپ هەڵدەوەشێنێتەوە
- جیهان
- 10 کانوونی دووەم
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
کەسێکی نزیک لە بنیامین نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەشداربوونی لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی ترەمپ بۆ دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ئەمریکا هەڵوەشاندووەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ وردەکارییەکی لەوبارەی نەخستووەتەڕوو.
چیرۆکی سەرەکی: وا بڕیارە لەم مانگەدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بە بەشداری و بە ئامادەبوونی چەندین سەرۆک و سەرکردەی وڵاتان، ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی بۆ ڕێکبخرێت، بەڵام لەم نێوەندەدا بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەشداربوونی لە ڕێوڕەسمەکەدا هەڵوەشاندەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژنامەی "زەسەنی بەریتانی" لە زاری کەسێکی نزیکی نەتانیاهۆ بڵاویکردەوە، بنیامین نەتانیاهۆ لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی دۆناڵد ترەمپ ئامادە نابێت، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ وردەکارییەکی زیاتری لەبارەی هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکەی نەتانیاهۆ بۆ ئەمەریکا بڵاونەکردووەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نەتانیاهۆ لەکاتی سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنەکاندا پیرۆزبایی لێکرد و ڕایگەیاند، "گەڕانەوەی مێژووی ئێوە بۆ کۆشکی سپی سەرەتایەکی نوێیە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و نوێبوونەوەیەکی بەهێزە بە هاوپەیمانێتییە مەزنەکەی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا".
ئەمەش بزانە: کاربەدەستانی ئیسرائیل لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ڕایانگەیاندبوو، چاوەڕوان دەکرا نەتانیاهۆ ئەو سەردانە ئەنجام بدات، بەڵام ئەگەر گۆڕانکاری نەکات لە دوایین خولەکدا ئەوا ئەو سەردانە ناکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا هانی وڵاتان دەدات سزاکانی سەر سووریا هەڵبگرن
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
لێخۆشبوونی دارایی بۆ هاووڵاتیانی سووری دەردەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
52 خولەک لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بە هێرشکردنە سەر ئێران ڕێگریمان لە جەنگێکی گەورەتر کرد
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا و چین مانۆڕێکیان بۆ "لەناوبردنی ژێردەرییەکانی دوژمن" ئەنجام دا