سبەی لە هەولێر لایەنە كوردستانییەكان كشانەوەیان لە بەغدا تاوتوێ دەكەن
- کوردستان
- 10 کانوونی دووەم
وێنەی قەڵای هەولێر و گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا
ئاڤا نیوز
سبەی وەزیر و پەرلەمانتار و بەرپرسانی دیكەی كورد لە بەغدا بانگهێشتی هەولێر دەكرێنەوە و كۆبوونەوەیەكی فراوان دەكرێت و تێیدا كشانەوەی كورد لە بەغدا تاوتوێ دەكرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان تاوتوێی دۆخی دارایی ساڵی 2024 و پابەندنەبوونی حکومەتی فیدراڵی بە پێدانی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرا و جەخت لەوە کراوەتەوە له ساڵی نوێدا نابێت بهمجۆره مامهڵه لهگهڵ فهرمانبهرانی ههرێمی کوردستان بكرێت.
لێدوانی فەرمی: عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (X) ڕایگەیاند: بە هۆی بەردەوامیی دواکەوتن و ناکۆکی لەسەر پارەدانی فیدراڵی بۆ هەرێمی کوردستان، سەرجەم وەزیر و پەرلەمانتار و بەرپرسانی كورد لە بەغدا بانگهێشتی هەولێر كراون و سبەی كۆبوونەوەیەكی فراوان دەكرێت.
زانیاریی زیاتر: لە کۆبووەنەوەکەدا وەزیر، سەرۆکی فراکسیۆنەکان و سەرجەم نوێنەرانی هەرێمی کوردستان بەرچاوڕوونییان لەبارەی هەنگاوەکانی داهاتوو پێدەدرێت، ئەگەر بەغدا مەرجەکانی هەولێر جێبەجێ نەکات، کشانەوە لە حکومەتی عێراق بژاردەیەکی بەهێز دەبێت.
باكگراوند: ئاڤا میدیا وەك یەكەم میدیای كوردستان لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ئاشكرای كرد كە لە بەرامبەر نەناردنی بودجە بەتەواوی و کێشە داراییەکان، هەرێمی کوردستان هەڕەشەی کشانەوە لە بەغدا دەکات و ڕۆژی شەممە سەرجەم لایەنە کوردستانییەکان بانگ دەکرێنەوە و لە هەولێر لەسەر ئەو بابەتە کۆبوونەوەیەکی چارەنووسساز دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 5 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






