
ژووری چاوەدێری نەخۆشانی شێرپەنجە
ئاڤا نیوز
بڕیاڕە لە کۆتایی ئەم مانگە، کارەکانی نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک تەواو ببێتە و بکرێتە نەخۆشخانەی تایبەت بە نەخۆشیی شێرپەنجە.
چیرۆکی سەرەکی: لە ساڵی 2024ـوە دەستکرا بە نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک کە بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە تەرخانکراوە، زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلاری لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە بۆ تەرخانکرا بوو، کارەکانی لە قۆناغی کۆتاییدایە دەکەوێتە خزمەت نەخۆشانی شێرپەنجەوە.
لێدوانی فەرمی: دکتۆر ئەفراسیاب موسا، بەڕێوەبەری تەندروستیی دھۆک، بە ئاڤا میدیای راگەیاند: نەخۆشخانەکە 160 قەروێڵەییە و تایبەتە بە نەخۆشی شێرپەنجە، بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا بکرێتەوە، ستافی تایبەتمان بۆدابیکردووە، بەڵام لە ئاست پێداویستیمان نییە، داوامان کردووە لە ئەنجوومەنی وەزیران ستافێکمان بۆ دابمەزرێنێت.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری تەندروستیی دھۆک، دەڵێت: پێشتر لە دھۆک لە نەخۆشخانەی 45 قەرەوێڵەیی چارەسەری نەخۆشانی شێرپەنجە دەکران، بەڵام وەکو پێویست نەبوو، بە تەواوبوون و کردنەوەی ئەو نەخۆشخانەیە، دەبینە خاوەن نەخۆشخانەیەکی گەورەی چارەسەری شێرپەنجە و ھەنگاوێکی زۆر گرنگیش دەبێت بۆ چارەسەری نەخۆشانی شێرپەنجە و ئەنجامدانی نەشتەرگەری تایبەت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: داواکراوە 150 کارمەند بە شێوەی گرێبەست بۆ ئەو نەخۆشخانەیە دابمەزرێنرێت، چاوەڕێ دەکرێت لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر بدرێت.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






