شوان کەلاری: بە کشانەوەی کورد شتێک بەناوی دەوڵەتی عێراق نامێنێت
- کوردستان
- 10 کانوونی دووەم
شوان کەلاری، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سبەی کۆبوونەوەیەکی چارەنووسساز و گرنگ بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت، ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش پێیوایە "بە کشانەوی کورد شتێک بەناوی دەوڵەتی عێراق نامێنێت".
وێنە گەورەکە: سبەی شەممە 11-1-2025، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە حکومەتی فیدراڵی و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی زۆربەی لایەنەکان بەڕێوە دەچێت، کۆبوونەوەکە تایبەتە بە پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە حکومەتی فیدراڵ.
لێدوانی فەرمی: شوان کەلاری، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە کاتێکدا کە ئەگەری گۆڕانکاریی گەورە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە، کشانەوەی کورد لە پرۆسەی سیاسیی عێراق، وا دەکات وڵاتەکە بنەماکانی دەوڵەتبوون لەدەست بدات و زەرەرمەندی یەکەمیش عێراق دەبێت، چونکە لە بنەڕەتدا لەسەر بنەمای شەراکەت دامەزراوە.
کەلاری گوتی: ئەگەر کورد لە پرۆسەی سیاسیی عێراق بکشێتەوە، شتێک بەناوی دەوڵەتی عێراق نامێنێت.
زانیاریی زیاتر: پێشتر وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاندبوو، نابێت له ساڵی نوێدا بهمجۆره مامهڵه لهگهڵ فهرمانبهرانی ههرێمی کوردستان بكرێت، ئەگەر مامەڵەی بەرپرسانی بەغدا بەمجۆرە بەردەوام بێت، کشانەوە لە بەغدا ئەگەرێکی بەهێز دەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لەکاتی نەشتەرگەریدا چەند کەلوپەلێک لە سکی نەخۆشێکدا جێدەهێڵدرێ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەنجێکی کوردی ئێزدی دوای 10 ساڵ لەدەستی داعش ڕزگاری دەبێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێنمایی لەبارەی شێوازی پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
29 نیسان
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
29 نیسان
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ خەڵکی باداوە بەدەست زبڵ و خاشاکی چەند گەڕێکی دیکەوە دەناڵێنن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
یەكەم كاروانی حاجیانی كوردستان بەرەو سعوودیە بەڕێ دەكەون
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێنمایی لەبارەی شێوازی پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک پڕۆژە لە دهۆک دەچێتە بواری جێبەجێکردن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانییەک لە چاکسازی گەورانی دهۆک هەڵدێت