نەوجەوانانی گرتووخانەکانی عێراق ڕووبەڕووی کاری "نامرۆڤانە" دەبنەوە
- عێراق
- 11 کانوونی دووەم

دۆخی یەکێک لە گرتووخانەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و چالاکوانانی مەدەنی، گرتووخانەکانی نەوجەوانان لە عێراق ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگ و ئالنگاری بوونەتەوە و زیندانییان زۆرجار ڕووبەڕووی "کاری نامرۆڤانە" دەبنەوە.
وێنە گەورەكە: لە عێراق، 27 گرتووخانە و بەڕێوەبەرایەتیی چاكسازی هەن كە 16ـەیان سەر بە وەزارەتی دادن و سێ گرتووخانەی دیکەش سەر بە وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا سەربازییەكانن، هەشت گرتووخانەی چاكسازیش سەر بە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتین.
لێدوانی تایبەت: ئەنوار داوود، مافپەروەر و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ بە ئاڤا میدیای گوت: جگە لە قەرەباڵغی، گرتووخانەکانی نەوجەوانان لە عێراق بەدەست کەمی خۆراک، چاودێری تەندروستی، هەلی خوێندن و مەشق و ڕاهێنان دەناڵێنن، هاوکات نەبوونی بەرنامەی چاکسازیی دەروونی و کۆمەڵایەتی وا دەکات تێکەڵبوونەوەی ناوجەوانان لەگەڵ کۆمەڵگا جارێکی دیکە قورس بێت.
بە وتەی ئەنوار داوود، نەوجەوانانی نێو زیندانەکان زۆرجار ڕووبەڕووی کاری "نامرۆڤانە" دەبنەوە، وەک توندوتیژی و مامەڵەی خراپ، ئەمەش ئەگەری گەڕانەوەیان بۆ ڕەفتاری تاوانکاری دوای تەواوبوونی سزاکەیان زیاتر دەکات.
ئەمەش بزانە: بەپێی ڕاپرسیەک، بە چەندین هۆکار نەوجەوانان دووچاری تاوانکاری دەبن لە عێراقدا، دیارترینیان هەژاری، نەبوونی ڕێنمایی و پەروەردەی دروستی خێزانیی و ململانێی چەکداری.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت





