
دانا ئەحەد مەجید، ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان.
ئاڤا نیوز
ڕێکخەری بزووتنەوەی گۆڕان باس لەوە دەکات، کە هەڵوێستی بزووتنەوەی گۆڕان لەبارەی پێویستی کاری پێکەوەیی و یەکگرتوویی و یەک گوتاری کوردستان لە بەغدا نەگۆڕە. هاوکات دەڵێت، دەبێت هەمووان بۆ بەرگریکردن لە پێناو مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان ببینە هێزی فشار و داکۆکیکار بۆ سەر بەغدا.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و ئەو دۆخەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاتووتە ئاراوە، عێراق لە پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و سزادانی خەڵکەکەی بەردەوامە. گۆڕانیش وەک هێزێکی سیاسی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی خۆی دەربڕی و لە پێناو پێناو مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان داوای فشار دروستکردن بۆ سەر بەغدا دەکات.
لێدوانی فەرمی: دانا ئەحمەد مەجید، ڕێکخەری بزووتنەوەی گۆڕان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- بزوتنەوەی گۆڕان لەبارەی پێویستی کاری پێکەوەیی و یەکگرتویی و یەکگوتاری کوردستانی لە بەغدا، بە ئامانجی دەستەبەرکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، لەسەر هەموویانەوە دابینکردنی موچەی موچەخۆران، هەڵوێستی نەگۆڕە.
- پێویستە هەمووان پێکەوە لە بەغدا ببنە هێزی فشار، بۆ بەرگریکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان.
- ئێمە بڕوامان وایە جیاوازییەکانمان و کێبڕکێی سیاسیی لەناوخۆی هەرێمی کوردستان نەبەینە بەغدا، بەڵکو لە بەغدا هەمووان بەیەکەوە ببینە هێزی فشار و داکۆکیکار، بۆ بەرگریکردن لە مافە دەستورییەکانی خەڵکی کوردستان، ئەم یەکگرتوییەش نەک تەنیا بۆ مووچە، بەڵکو بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی مادەی 140 و یاسای نەوت و گاز و پشکی کورد لە سیستمی بەرگریی عێراقی و بابەتە داراییەکان پێویستی قۆناغەکەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 58 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت