سوودانی: ڕووداوی بێوێنە و هەڵکشاو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕوودەدەن
- عێراق
- 13 کانوونی دووەم
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە رۆژنامەی تێلێگرافی بەریتانی وتارێکی نووسیوە، پلان و پەیامی سەردانەکەی بۆ بەریتانیا لە چەند گۆشەیەکەوە خستووەتەڕوو. ئاماژە بەوەش دەکات کە ڕووداوی بێوێنە و هەڵکشاو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕوودەدەن.
وێنە گەورەکە: بڕیارە سوودانی لە سەردانەکەیدا بۆ شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا لەگەڵ شا چارلزی سێیەم، سەرۆکوەزیران و بەرپرسانی باڵای حکومەتی بەریتانیا کۆببێتەوە. سوودانی دەڵێت ئەم سەردانە نیشانەی پابەندیی حکومەتەکەمە بە بەهێزکردنی هاوبەشیی ستراتیژیی نێوان عێراق و بەریتانیا.
لێدوانی فەرمی: سوودانی لە وتارەکەیدا دەڵێت:
- ڕووداوی بێوێنە و هەڵکشاو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕوودەدەن، نەک تەنیا هەڕەشە لە ناوچەکە دەکەن، بەڵکو مەترسی کەوتنەوەی ململانێی فراوانتریشیان هەیە.
- بەشێکی زۆری ئامانجی سەردانەکەی سوودانی، بابەتی ئابوورییە و دەیەوێت بەریتانیا بەشداربێت لە گەشەپێدانی عێراق و جۆراوجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهاتیدا، لەگەڵ کیەر ستارمەر و بەرپرسانی باڵای حکومەت باسی ڕێگاکانی نۆژەنکردنەوەی ژێرخان و گەشەپێدانی عێراق دەکات بەتایبەت وزە کە هێشتا بڕبڕەی پشتی ئابووریی عێراقە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سەردانەکەدا ژمارەیەک لە وەزیرانی حکومەت، ئەندامانی پەرلەمان، پارێزگاری بەسرە، ژمارەیەک ڕاوێژکار و نوێنەرانی کەرتی تایبەت و بازرگان و کارساز لە سەرجەم کەرتە ئابوورییەکان، یاوەری شاندەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراقن بۆ بەریتانیا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدڕاڵی شەش سکاڵای دیکە ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی نیگەرانیی خۆی لە پەیامەکەی سەرۆککۆمار دەردەبڕێت