
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە
ئاڤا نیوز
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە هۆشداری لە مەترسیی سەرهەڵدانەوەی داعش لە سووریا دەدات و دەڵێت: ئەو ڕێکخراوە دەیەوێت بۆشایی ئەمنی بۆ بەهێزبوونەوەی خۆی بەکاربهێنێت.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی دووشەممە 13-1- 2025، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هەسەدە، چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی کرد، هۆشداریی توندی لە بەهێزبوونەوەی داعش لە سووریا و دروستکردنی مەترسیی جددییان بۆ وڵاتەکە وهەموو جیهان دا.
لێدوانی فەرمی: مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە لە چاوپێکەوتنەکەی دا دەڵێت: داعش و گرووپەکە جیهادییەکان پلان دادەنێن بۆ ئەوەی گرتووخانەکان بشکێنێن و هێرش بکەنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان و ناوچەکە، بۆ ئەو مەبەستە هەوڵەکانییان بۆ ئازادکردنی زیندانییەکانییان چڕترکردووەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر چەند چەکدارێکی داعش لە زیندانەکان هەڵاتوون و چوونەتە نێو سوپای نیشتمانیی سووریا و دەستەی تەحریرولشام.
کاریگەری و لێکەتەکان: مەزڵوم عەبدی باسی لەوە کرد، داعش نەک تەنیا بۆ سووریا، بەڵکوو هێشتا مەترسییەکی جدییە لەسەر هەموو جیهان. دەشڵێت، نزیکەی 60 هەزار چەکداری داعش و ئەندامانی خێزانەکانیان لە کەمپەکانی هۆڵ و ڕۆژ ڕاگیراون.
لەلایەکی دیکە: ڕۆژی دووشەممە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە بارەگای وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی گوتارێکی پێشکەشکرد و داوای لە ئیدارەی داهاتووی ترەمپ کرد، بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نەدات دوای نەمانی ئەسەد، داعش سەرهەڵبداتەوە و دڵنیایی بدات لەوەی کە داعش لە سوریا و ناوچەکە نەبێتەوە مەترسیی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
دانووستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەستپێدەکەنەوە
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
بەدواداچوون بۆ کێشەی شاری ئایندە2 لە هەولێر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
دانووستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەستپێدەکەنەوە
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
بەدواداچوون بۆ کێشەی شاری ئایندە2 لە هەولێر دەکرێت