نووسراوی فەرمی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
ئاڤا نیوز
لە نوێترین بڕیاریدا، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هونەرمەند و كەسانی ناو سۆشیال میدیا بۆ ناو خانەكان بەمەبەستی خۆدەرخستن قەدەغە دەکات.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ چوارشەممە 15-1-2025، وەزرارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی لە نووسراوێکدا کە واژۆی كوێستان محەممەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لەسەرە، چوونی هونەرمەند و تیکتۆکچی و سناپچییەكان و كەسانی ناو سۆشیال میدیا بە گشتی بۆ خانەی منداڵان قەدەغە كرا.
نووسراوی فەرمی: لەنووسراوەکەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیدا هاتووە:
- بەهیچ شێوەیەك ڕێگە نادرێت منداڵی ناو خانەكان لە میدیاكاندا پێشان بدرێت، رێگەش بە هیچ هونەرمەند و ڕۆژنامەنووس و كەسانی ناو سۆشیال میدیا نادرێت بەمەبەستی ڕێكلام و بانگەشە لەناو خانەكان ڤیدیۆ بگرێت و بڵاوی بكاتەوە، هەر كەسێك سەرپێچیی ئەو بڕیارە بكات، تووشی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێت.
- لە بەشێكی بڕیارەكەدا ئاماژە بەوە دراوە، بەهیچ شێوەیەك نابێت كەیسی خانەی بەساڵاچووان لەلایەن كەناڵەكانی ڕاگەیاندن پێشان بدرێت، تەنیا بە خواستی خۆی و پەنجەمۆری ئەو بەساڵاچووە نەبێت، هاوكات بۆ چاكسازییەكان كۆمەڵێك بڕیاری تر هەیە كە نابێت كەسی سزادراو لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن پێشان بدرێت.
بۆچی گرنگە: وێنە گرتنی منداڵ لەناو خانەکان کاریگەری نەرێنی لەسەر داهاتووی منداڵ دروست دەکات، لە کۆمەڵگە بە چاوێکی دیکە سەیر دەکرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی زۆرجار لە کۆمەڵگە قبوڵ نەکرێت و کەسایەتی دابڕا و توندوتیژی لێ دەربچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت