زێلینسکی: ڕووسیا بە 40 مووشەک هێرشی کردووەتە سەر کەرتی وزەی ئۆکراینا
- جیهان
- 15 کانوونی دووەم

ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا
ئاڤا نیوز
ئۆکراینا ڕایگەیاند، ڕووسیا بە 40 مووشەک هێرشی کردووەتە سەر کەرتی وزەی ئۆکراینا و بەشێکیان لەڕێگەی سیستمی بەرگریی وڵاتەکەوە خراونەتەوە خوارەوە.
وێنەگەورەکە: ڕۆژی 15-1-2025، دوای ڕۆژێک لە ڕاگەیاندنی گەورەترین هێرشی ئاسمانی ئۆکراینا بۆ ڕووسیا، شەوی ڕابردوو وەک وەڵامێک ڕووسیا دەیان مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاراستەی کەرتی وزە و گازی ئۆکراینا کرد.
لێدوانی فەرمی: ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند: مۆسکۆ شەوی ڕابردوو بە زیاتر لە 40 مووشەک و 70 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ژێرخانی وزە و گازی ئۆکراینا، لەو ژمارە مووشەکەش 30 مووشەکیان لە ڕێگەی سیستمی بەرگریی وڵاتەکەوە خرانە خوارەوە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: دەسەڵاتدارانی ئۆکراینا دەڵێن، هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئەو کەرتی وزەی وڵاتەکەیان زیانی گیانی نەبووە و دۆخەکە لە ژێر کۆنترۆڵە.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین: ئێران مافى خۆیەتى وزەى ئەتۆمى بۆ مەبەستى ئاشتىی بەکاربهێنێت
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
22 کەس بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل لە ئێران دەستگرکران
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
جەی دی ڤانس: بڕیاری ترەمپ لە بەرژەوەندیی ئەمریکا دەبێت