ئاراس شێخ جەنگی بۆ ئاڤا: کاتی هاتووە کاک مەسعود ببێتە برا گەورەی کورد
- کوردستان
- 16 کانوونی دووەم

ئاراس شێخ جەنگی
ئاڤا نیوز
ئاراس شێخ جەنگی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پۆستێکی کردووە و دەڵێت، گەورەیی کاک مەسعود بارزانی دەرکەوت و ئیتر کاتی ئەوەیە ببێت بە برا گەورە بۆ ڕێکخستنەوەی ناو ماڵی کورد، کۆبوونەوەی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی بۆ هەموو کورد دڵخۆشکەرە.
لێدوانی فەرمی: دوای بڵاوکردنەوەی پۆستێکی فەیسبووک لە ئەکاونتێک بە ناوی "ئاراز جەنگی تاڵەبانی" لەبارەی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لەم قۆناغە، ئاڤا پەیوەندیی بە ئاراس شێخ جەنگی کرد ئەو وتی، "بەڵێ پەیامەکە هی منە".
ئاراس شێخ جەنگی لە پۆستەکەیدا بە دیاریکراوی دەڵێت: گەورەیی کاک مەسعود ئەمڕۆ دەردەکەوێ، بڵاوبوونەوەی دەنگۆی سەردانی مەزڵووم بۆ لای کاک مەسعود دڵخۆشکەرە بۆ هەموو کورد، ئیتر کاتی ئەوەیە کاک مەسعود ببێت بە برا گەورە بۆ ڕێکخستنەوەی ناو ماڵی کورد.
هۆکارە زانراوەکان: ئەم پەیامەی ئاراس شێخ جەنگی لەکاتێکدایە ئەمڕۆ لە هەولێر سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی کۆبوونەتەوە. ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە هۆشیار زێباری ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تویتێک ئەوەی ڕاگەیاند.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاراس شێخ جەنگی، تا ڕووداوەکانی هەشتی تەمموزی 2021 لەناو یەکێتی نیشتمانی کوردستان کاری سیاسی دەکرد، بەڵام دوای ئەو ڕووداوە پەیوەندی بەو حیزبەوە نەماوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






