
لۆگۆی نەوەی نوێ
ئاڤا نیوز
نەوەی نوێ لەسەر ئاستی سەركردایەتیی و فراكسیۆنەكەی كۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر بەشداریكردن یاخود بەشداری نەكردن لە كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەدات.
وێنە گەورەكە: هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەنێوان لایەنە براوەكانی هەڵبژاردن خێراتر بووە، جووڵانەوەی نەوەی نوێ كە بە مسۆگەركردنی 15 كورسی براوەی سێیەمی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانە، تا ئێستا خۆی یەكلایی نەكردووەتەوە كە بەشداری حكومەت دەكات یاخود نا، سەرەڕای ئەوەش لەماوەی ڕابردوودا مەرجی قورسی بۆ بەشداریكردن لە حكومەت بە لایەنە سەرەكییەكانی پێكهێنەری حكومەت گەیاندبوو.
لێدوانی فەرمی: عومەر مامەكوردە، ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، شەممەی داهاتوو 18-1-2025، لەسەر ئاستی سەركردایەتیی و فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان كۆدەبنەوە و بڕیاردەدەن لەسەر بەشداریكردن یاخود بەشداری نەكردن لە حكومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی دانووستانەكانی لایەنەكان شاندی نەوەی نوێ بەجیا لەگەڵ شاندی پارتی و یەكێتی كۆبووەتەوە، مەرج و داواكارییەكانی خۆی بە شاندی هەردوو حیزب گەیاندووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 17 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
51 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






