مەزڵووم عەبدی: لەگەڵ سەرۆك بارزانی لەسەر یەكهەڵوێستیی كورد هاوڕاین
- کوردستان
- 17 کانوونی دووەم

دیمەنێک لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی، وێنە: بارەگای بارزانی
ئاڤا نیوز
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) پەیامێكی سەبارەت بە دیدارەكەی دوێنێی لەگەڵ سەرۆك بارزانی بڵاوكردەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی پێنجشەممە 16-1-2025، لە پیرمام کۆبوونەوەیەکی گرنگ و مێژوویی کرا لەبارەی ئایندەی کورد لە سووریا و ناوچەکە، سەرۆک بارزانی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کۆبووەوە و دوایین بارودۆخی سووریا و ئایندەی کوردیان لەو وڵاتە تاوتوێ کرد.
بڵاوكراوەی فەرمی: مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هەسەدە لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێکس سەبارەت بە دیدارەكەی دوێنێی لەگەڵ سەرۆك بارزانی ڕایگەیاند: دیدارمان لەگەڵ سەرۆك مەسعود بارزانی جێگەی خۆشحاڵی بوو، ئێمە دۆخ و و گۆڕانكارییەكانی سووریامان تاوتوێ كرد.
مەزڵووم عەبدی ڕاشیگەیاند: لەدیدارەكەدا هەردوولا هاوڕا بووین لەسەر ئەوەی كە دەبێت هەڵوێستی كورد لە سووریا یەك بێت و گفتوگۆش لەگەڵ شام (دیمەشق) بە شێوەیەك بێت كە مافی گەلی كورد بپارێزرێ.
- جەختمان لەسەر گرنگیی یەكگرتوویی كورد كردەوە، هەروەها ئارامیی هەرێم (ناوچەكە) بەگشتی بەرپرسیاریێتیی هەموومانە و دەبێت لەم ڕووەوە بەیەكەوە هاوكار بین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






